پەیوەندی ستراتیژی كوردستان و ئەمەریكا ..

پەیوەندی ستراتیژی كوردستان و ئەمەریكا ..

كۆتا خوڵی چوارەمی گفتگۆی ستراتیژی لە نێوان ئەمەریكا وعێراق بۆ چەند پرسێكی هەستیارو چارەنووسساز لە واشتن بەرێوە دەچێت ، ئەم گفتگۆیە لە كاتێكدایە، كە ناوچە و عێراق بارودوخێكی هەستیاری سیاسی و ئەمنیی و ئابووری گوزەر دەكات .
بەو پێیەی هەرێمی كوردستان پێگەیەكی گرنگی لە عیراق و ناوچەكە هەیە و فاکتەرێکی بەهێزی سەقامگیریە، بەدووری دەزانین هیچ گفتوگۆیەكی چارەنوساز بە بێ هەرێم سەركەوتوو بێت.بەشداریكردنی ھەرێمی كوردستان لە گفتگۆی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمەریكا، گرنگە و بۆ سەركەوتوویی ساسەتی سەركردایەتیی ھەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە، كە بە شێوەیەكی ژیرانە مامەڵە لەگەڵ وڵاتاندا دەكات.

ئاستی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان وڵاتانی زڵهێزی وەك ئەمەریكا و ئەورپا و بەتایبەت رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست گەیشتووتە قۆناغێكی زۆر گەشەسەندوو و پێشكەوتوو ، بەتایبەت وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەگەر چی لە رابردوو، ژمارەیەك بەرپرسی حكومەتەكانی پێشوو بەرانبەربە گەلی كورد هەڵەی گەورەیان ئەنجامدا و ئینجا خۆشیان دواتر هەستیان بەو هەڵانە كرد ، بەڵام ئێستا گەیشتوونەتە ئەو بروایەی كە گەلی كورد و سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان باشترین و متمانە پێكراو ترین هاوبەشیانە لە ناوچەكە ، بەڕەچاوگرتنی ئەو راستیەكەی كە هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی سەقامگیر و شوێنی پێكەوە ژیانی گشت پێكهاتەوە و ئایین و ئایینزاكان و ئارٍامترین جوگرافیاییە بۆ حەوانەی پەنابەران و داڵدانیان لە رابردوو و ئێستاشدا ..
هەموو ئەو متمانە و دروستكردنی ئەو پەیوەندییانە و فەراهەم كردنی ئەو ئەتموسفێرە بۆ دیپلۆماسیی و سیاسیەتێكی ژیرانەی سەركردایەتی سیاسی كوردستان دەگەرێتەوە، هەروەها بوونی گەورەترین كۆنسوڵخانەی زڵهێزترین وڵاتانی جیهان لە پایتەختی كوردستان و دەیان كۆنسوڵگەر دیكە و ئینجا كۆمپانیایی بواری بارزگانیی دیارترین ئەو ئاماژەنانەن كە كوردستان خاوەن سەنگ و پێگەیەكی بەهێزە .
بەتایبەت كە پەیوندی گەلی كورد و وڵاتانی رۆژئاوایی و بەتایبەت وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ سێ‌ دەیە پێش ئێستا دەگەرێتەوە ، ئەوكاتەی بریاری نەوای ئارامیان بە بریارێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووكان ژمارەی 688 پەسند كردن و دۆزی كورد و قەوارەی كوردستانیان پاراست و پشتیوانیان لێكرد
بەتایبەت ئەو پەیوەندییانە لە دوای ساڵی 2003 وڕووخانی ڕژێمی و مەجلیسی حكوم و ئینجا پرۆسەی نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی لە ساڵی 2005 و پشتیوانیكردنی مافەرەواكانی گەلی كورد ، رۆڵی گرنگی هەبوو . وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە رابردوو و ئێستاشدا ، هەردەم بە ئارٍاستەیە بووە كە قەوارەی هەرێمی كوردستان بەهێزتر بێت ، چونكە ئیتر وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكاش وەك پێشتر ئاماژەم پێدا ، متمانەپێكراوترین هاوبەش لە ناوچەكەدا ، هەر ئەوەشە وایكردووە لە چەند قۆناغێكی سەختدا پشتیوانی بەهێزی هەرێمی كوردستانی كردووە و كاریگەری وسەنگی كوردستانی لە ناوچەكە بە باشتی زانیووە و دڕكی پێكردووە و لە ماوەی رابردوویی پەڵاماردانی دانی هەولێری پایتەخت لە لایەن میلیشا تیرۆریستەكان و كاردانەوەی خێرا و بەهێز بەرانبەر ناحەزانی هەرێمی كوردستان گرنگترین ئاماژەی ئەو راستییانەن و هەروەها لەسەر ئاستی سەربازی پێشمەرگە هاوپەیمانی ئەمەریكا و وڵاتانی هاوپەیمانی دژی داعشە، ئێستا ئەمەریكا ڕۆڵی هەیە لە هاوكاریكرنی هێزەكانی پێشمەرگه ‌و ڕاستەوخۆ مەشق و ڕاهێنان بەم هێزانە دەكات و، لە ڕوی بازرگانییەوە ئێستا وەبەرهێنەران و سەرمایەدارن و كۆمپانیاكانی ئەمەریكا وەك هەر وڵاتێكی دیكە لە كوردستانن و ڕۆڵیان لەبرەودانی ئابووریی هەرێمدا هەیە.
بۆیە، ئێستا ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان ، بەرژوەندی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری بەهێزی هەیە و بە ئاسانی دەستبەرداریان نابێت و دروستبوونی ئەو متمانەیە و بوونی ئاشتی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و دیپلۆماسییەتی سەركەوتووییی سەركردایەتیی سیاسی گەلی كورد لەگەڵ ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپایی و ناوچەكە وایانكردووە، هاوسەنگی وهاوكێشەكان پارێزراو بن و هەرێمی كوردستان هیچكات نەبێتە بەشێك لەو ململانێیانەی كە ئێستا لە ناوچەكەدا هەیە.
18 ساڵێ‌ كۆنترۆڵكردنی گشت جومگەكان لە لایەن لایەن و میلیشاكانی سەربە ئێرانو كوژرانی سەربازانی ئەمەریكایی بە پێچەوانەی هەرێمی كوردستان كە هێزەكانیان لەوپەری ئاشتی و پارێزراویی مانەوە ،ئەوەش خاڵی بەهێزی گەلی كورد و هەرێمی كوردستان بەرانبەر بە ئەمەریكا، بۆیە پێویستە زیاتر گرنگیی پێ بدرێت بۆ ئەوەی ئەو وێنایەی كە لەم ڕووەوە هەیە، وەك خۆی بمێنێتەوە و ئەوەش پەیوەندی ستراتیژی وبەهێزی كوردستان و ئەمەریكایە..
ھەرێمی كوردستان و گرینگیی پێگە و رۆڵی ھەرێمی كوردستانە وەك ئەكتەرێكی كاریگەر لە چوارچێوەی ستراتیژی ئاساییشی نەتەوەیی ئەمەریكا و جەنگی دژی تیرۆر، بەڵام پێگەی جیۆئیكۆنۆمیكی و جیۆسیاسی ھەرێمی كوردستان وادەكات كە لە ئێستادا بتوانێت رۆڵێكی كاریگەر لە ھاوكێشەكان ببنێت و لە ماوەی رابردوویی هێرش و پەڵاماردانەكانی میلیشاكانی ئێران بۆ سەر واشنتۆن و هەولێر و بەرژوەندییەكانی و ویستی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتیی سیاسی كورد ، بۆ مانەوەی و پێوستی هێزەكانی ئەمەریكاو هاوپەیمانی لەناوچەكەو عێراق و هەرێمی كوردستان بەمەبەستی رێگریكردنی لە شەرٍو مەترسییەكانی تیرۆر و زیاتر ئاڵۆزتر بوونی رٍەوشی عێراق جێگەی بایەخ و گرنگی ئەمەریكاو هاوپەیمانانە . هەروەها لە دید وستراتیژی ئەمەریكا بوونی كوردستانێكی بەھێز و ھەماھەنگ لەگەڵ بەغدا و چارەسەری كێشەكانی نێوانیان، دەتوانێت بەرژەوەندەیییەكانی ئەمەریكا وهاوپەیمانانی لە ناوچەكەدا دەستەبەر بكات و رێگری زیاتر لە دەستێوەردانی ئێران بكات لە عێرافدا

Top