پەرلەمانی بەریتانیا یاسایەكی نوێ تایبەت بە كۆچكردنی نایاسایی دەردەكات

پەرلەمانی بەریتانیا یاسایەكی نوێ تایبەت بە كۆچكردنی نایاسایی دەردەكات

پەرلەمانی بەریتانیا یاسایەكی نوێی تایبەت بە كۆچكردن بۆ ئەو وڵاتە پەسەند کردووە،  بەپێی یاساكە هەر کۆچبەرێک بە نایاسایی بچێتە بەریتانیاوە وەک کەیسێکی تاوان دۆسیەی بۆ دەکرێتەوە و وەک تاوانبار مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت بۆ ماوەی چوار ساڵیش زیندانی دەكرێت .

بەپێی سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی بەریتانیاوە ئەم یاسا نوێیە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدا دێت كە  ئەو وڵاتەیە بۆ رێگریكردن لە کۆچی نایاسایی و کەمکردنەوەی رێژەی کۆچبەرانە.

لەهەمان كاتدا ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشی بەوە كردووە كە پێویستە ئەنجومەنی لۆرداتی بەریتانیا دەنگ  لەسەر ئەم یاسایە بدات و دواتر شاژن واژۆی لەسەر بکات، ئینجا دەكەوێتە واری جێبەجێ كردنەوە..

شایانی باسە ساڵانە بەهەزاران کەس لە سەرتاسەری جیهاندا بەمەبستی وەرگرنتی مافی پەنارێتی و مانەوە و ژیان ڕوو لە بەریتانیا دەکەن. بەمەش بەردەوام ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە بەرزدەبێتەوە و ئەرکی سەرشانی حکومەتی ئەو وڵاتە لە دابنیکردنی ژیان و کار و خزمەتگوزاری قورستردەکات.

Top