جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا

جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا

 

 

ڤایرۆسەكان بەردەوام خۆیان دەگۆڕن و جۆری نوێ دروست دەكەن، بەتایبەتی گۆڕان لە روو و نووكەكانی Spikes ڤایرۆسدا، ئەم گۆڕانانە وا لە ڤایرۆس دەكەن، كە خێراتر و ئاسانتر بڵاوببێتەوە و خۆڕاگرتر بێت بەرانبەر بە چارەسەر و ڤاكسینەكان. بە گوێرەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زانا و پسپۆڕان هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆڤید19 سەرقاڵی توێژینەوەن، بۆ دۆزینەوەی جۆرە گۆڕاوە نوێیەكان، بە مەبەستی زووتر چارەسەركردن و دۆزینەوەی ڤاكسینی گونجاو، جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا Variants كە لە وڵاتە یەكگرتووەكاندا ناسراون، بریتین لە: جۆری ئەلفا Alpha كە بۆ یەكەم جار لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2020 بەدی كرا، كە پێشتر لە بەریتانیادا بەدی كرابوو، جۆری بێتا Beta كە بۆ یەكەم جار لە كۆتایی مانگی كانوونی دووەمی 2021 بەدی كرا، كە پێشتر لە باشووری ئەفریقیا لە كانوونی یەكەمی 2020 بەدی كرابوو، جۆری گاما Gamma كە بۆ یەكەم جار لە مانگی كانوونی دووەمی 2021 بەدی كرا، كە پێشتر لە بەڕازیل بەدی كرابوو، جۆری دێلتا Delta كە بۆ یەكەم جار لە مانگی ئاداری 2021 بەدی كرا، كە پێشتر لە هیندستان مانگی كانوونی یەكەمی 2020 بەدی كرابوو و، بە گۆڕاوی هیندی Indian variant ناودەبرا.

 

Top