خەڵاتی نۆبڵ

خەڵاتی نۆبڵ

 

خەڵاتێكی سویدیی-بنچینەی پێشكەشكراوی نێودەوڵەتییە، لەلایەن زانای سویدیی (ئەلفرێد نۆبێڵ)ەوە دانراوە، بەجۆرێك كە لە ٢٧ ی تشرینی دووەمی ١٨٩٥لە وەسییەتنامەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە و گرێبەستی (لە یانەی سویدیی-نەرویجیی) پڕكردۆتەوە، بەوەی كە ساڵانە ئەم خەڵاتە ببەخشرێت، ‎یەكەمین ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكان، درا بە بوارەكانی وێژە، فیزیك، كیمیا، پزیشكی لە ئەكادیمیای شاهانەی موزیكی لەساڵی ١٩٠١لە شاری ستۆكهۆڵم و، پاشان لە ساڵی ١٩٠٢، خودی پادشا خۆی هەستا بە بەخشینی خەڵاتەكان بەو كەسانەی كە شایستە بوون. پادشا ئۆسكار لە سەرەتادا دوودڵ بوو لەوەی كە خەڵاتە نیشتمانییەكان بداتە كەسانی ناسویدی، بەڵام دواتر كە دركی بەوە كرد كە سوید بە هۆی خەڵاتەكانەوە دەبێتە خاوەنی ریكلامی جیهانیی، دۆخەكەی پێ قبووڵ كرا. خەڵاتەكانی نۆبڵ لە ئاهەنگێكی فەرمیدا لە مانگی كانوونی یەكەمدا دەبەخشرێت، بەشێوەیەك كە ناوی وەرگرەكان و براوەكان لە مانگی تشرینی یەكەمی هەمان ساڵدا لەلایەن لێژنە جیاوازەكانەوە كە براوەكان و وەرگرەكانی خەڵاتەكان دیاری دەكەن، بڵاودەكرێتەوە. رۆژی ١٠ ی كانوونی یەكەم یادی كۆچی دوایی ئەلفرێد نۆبێل ی دۆزەرەوەی دینامیتە، و، خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی لە شاری ئۆسلۆ دەبەخشرێت، لە كاتێكدا خەڵاتەكانی دیكە لەلایەن پادشای سویدەوە لە شاری ستۆكهۆڵم دەبەخشرێت، ‎خەڵاتەكە لە بڕوانامەیەك و مەدالییایەكی ئاڵتون و بڕێك پارە پێك دێت. لە ساڵی ٢٠٠١ ـەوە، بڕە پارەكە دیاریكرا بە ١٠ ملیۆن كڕۆنی سویدیی و، گەر چەند كەسێك لە هەمان بواردا خەڵاتییان وەرگرت، ئەوا پارەكە بەسەرییاندا دابەش دەكرێت، و مەرج نییە بە یەكسانیی دابەشی بكەن، ‎بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ، پێویستە یەكەم شت كەسەكە بپاوڵێورێت و، پێویستە كەسی پاڵێوراو لە ژیاندا مابێت.

Top