تەرمی مامۆستایەكی خانەنشین لە دهۆك دۆزرایەوە

تەرمی مامۆستایەكی خانەنشین لە دهۆك دۆزرایەوە

پۆلیسی دهۆك ئاشكرایكرد، دوای بێسەروشوێنبونی بۆ ماوەی سێ رۆژ، ئێوارەی ڕۆژى سێشەممە 20/7/2021، تەرمی مامۆستایەكی خانەنشین لە گوندی بابلۆ دۆزراوەتەوە.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، لە راگەیەندراوێكدا وتی: دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ رۆژ بێ سەروشوێن بو، كەمێك لەمەوبەر تەرمی مامۆستایەكی خانەنشینی دهۆك بەناوی "موراد تۆمار گۆرگیس" لە گوندی بابلۆ دۆزرایەوە.
پۆلیس ئاشكرایكردوە كە بەپێی قسەی خێزانەكەی، نابراو نەخۆش بوەو خۆی لە ماڵ چۆتە دەرەوەو بێسەروشوێن بوە تاوەكو ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.

Top