حەشدی شیعی لە ئەفغانستان راگەیەنرا

حەشدی شیعی لە ئەفغانستان راگەیەنرا

رۆژنامەی "جمهوری ئیسلامی" لە راپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە، كە لە كابۆلی پایتەختی ئەفغانستان بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی تالیبان گرووپی "حەشدی شیعی" پێكهێنراوە، بەرپرسێكی حكومەتی ئەفغانستانیش دەڵێت: ئەو پیلانەی تاران دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕێكی گەورە، كە بەرۆكی ئێرانیش دەگرێتەوە.

بەپێی راپۆرتەكەی ئەو رۆژنامە ئێرانیە، سەید حەسن حەیدەری فەرماندەیی حەشدی شیعی ئەفغانستان دەكات، كە پێشتر لە شەڕی دژ بە داعش لە عێراق بەشداربووە.

لەبەرامبەر ئەو راپۆرتەدا محەمەد قاسم وەفایی زادە سەرپەرشتیاری وەزارەتی رۆشنبیری ئەفغانستان لە تویتێكدا رایگەیاند، حكومەتی ئێران لە رێگەی حەشدی شیعیەوە شەڕ و توندوتیژییەكانی ئەفغانستان ئاڵۆزتر دەكات.

باسی لەوەشكردووە، ئەو جۆرە هەنگاوانەی تاران و دەستبردنی بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان دەبێتە مایەی هەڵگیرسانی ئاگری شەڕێكی گەورە، كە دواجار پریسكی ئەو ئاگرە بەر حكومەتی تارانیش دەكەوێت.

سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران پێشتر لە عێراق و سوریا بەشێك لە شیعەكانی ئەفغانستانی بەكارهێنابوو.

Top