هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی دەدرێت

هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی دەدرێت


سەرۆک وەزیرانى عێراق سێ هەوڵ بۆ تیرۆرکردنى ئاشکرا دەکات .".

مستەفا کازمى لە میانەى چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ کەناڵى (حەدەس) ئاماژەى بەوە کرد "بەهۆى وەرگرتنى پۆستى سەرۆک وەزیرانەوە دەبوو لێکەوتەکان بەهەند وەربگرم".

وتیشى: " سێ جار رووبەڕووى هەوڵى تیرۆرکردن بوومەوە و من بڕوام بەوە هەیە کە خودا ئەو کات و ساتەى بۆ نووسیوم کە ببمە خزمەتکارى ئەم گەلە، وەک چۆن ئەو کات و ساتەى بۆ دیارى کردووم کە تیایدا ماڵئاوایى لە ژیان دەکەم".

رەتیشیکردەوە ئەو بابەتە نیگەرانى کردبێت.

لەبەشێکى ترى چاوپێکەوتنەکەدا کازمى باسى لە دۆسیەى تیرۆرکردنى توێژەرى دیارى عێراق هیشام هاشمى کرد و ئاماژەى بەوە کرد سەبارەت بە کەیسى تیرۆرکردنى هیشام هاشمى، شارەزاى ئەمنى عێراقى، دادگا قسەى یەکلاکەرەوە دەبێت.

ڕونیشیکردەوە "لەلایەن هەندێک لەو کەسانەى کە زیانیان بەرکەوتووە، گومان لە هەنگاوەکانمان هەیە بۆ شوێنکەوتنى بکوژانى خۆپیشاندەران، بەڵام بەردەوام دەبین لە شوێنکەوتنى سەرجەم تاوانباران".

Top