لە عێراق 62 تووشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

لە عێراق 62 تووشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا


وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوەو نۆ هەزارو 883 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 62 تووشبووی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بوون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 40 هەزارو 875 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان نۆ هەزارو 883 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە هەشت هەزارو 278 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 62 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بون و نۆ گیانلەدەستدان بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 501 هەزارو 595 كەس و لەوانە 17 هەزارو 892 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو یەك ملیۆن و 364 هەزارو 545 كەسیان چاكبونەتەوەو 119 هەزارو 158 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 657 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

Top