تيرۆريستانى داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لە تەقینەوەکەی ئێوارەی دوێنێی ناوچەی سەدر ڕاگەیان

تيرۆريستانى داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لە تەقینەوەکەی ئێوارەی دوێنێی ناوچەی سەدر ڕاگەیان

تيرۆريستانى داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لە تەقینەوەکەی ئێوارەی دوێنێی ناوچەی سەدر ڕاگەیاند و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش هەڕەشە لەو ئەندامانەی هێزە ئەمنییەکان دەکات، کە کەمتەرخەمبوون و بوونەتە هۆی ڕودانی تەقینەوەکە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاشکرایکرد، مستەفا کازمی سەربەپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی کردووە و ڕایگەیاندووە، “تیرۆرستان نەیانتوانیووە زەفەر بە هێزە ئەمنییەکان بەرن، بەڵام حەقی خۆیان لە خەڵکی بێتاوان کردەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کازمیدا سەبارەت بە تەقینەوەکە ئاماژە بەوەکراوە، “ئێمە سەرەخۆشی لە برایانمان دەکەین لە ناوچەی سەدر، دڵنیابن لەوەی هێزە ئەمنییەکان بە دوای تیرۆرستاندا دەچن و ئەوان لەسەر خاکی عێراق جێگەیان نابێتەوە”.

کازمی ڕاگەیاندووە، “تیرۆرستان دەیانەوێت هەرجۆرێک بێت کۆسپ بۆ عێراق دروستبکەن، پێشتر تاوەرەکانیان تەقاندەوە و ئێستا دەستیان چووەتە خوێنی خەڵکی بێتاوان”.

بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق هەر ئەندامێکی هێزەئەمنییەکان، کەمتەرخم بووبێت لە کارەکەی، ئەوا ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە و سزادەدرێت.

دوێنێ لە ڕۆژی عارەفەدا، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە بازاڕی وحیلاتی ناوچەی سەدری بەغداد 35 کەس کوژران و زیاتر له‌ 60 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، لەناو کوژراوەکاندا منداڵ و ژنیش هەن

Top