توركیا نیگەرانە بەرانبەر كۆبوونەوەی ماكرۆن و شاندێكی ڕۆژاوای كوردستان
تانجۆ بیلگیچ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، كە وڵاتەكەی نیگه‌رانی و بێزاریی خۆی له‌و كۆبوونه‌وه‌یە دەربڕیوە كە لەنێوان سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و شاندێكی باڵای رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچووە، ئاماژەی بەوەش كردووە كەهه‌وڵه‌كانی فه‌ره‌نسا زیان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا ده‌گه‌یه‌نێت.
تانجۆ بیلگیچ جەختی لەوە كردووەتەوە كە مامه‌ڵه‌ی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێك كه ئه‌جێندای جیاخوازی هه‌یه، زیان به‌و هه‌وڵانه‌ی توركیا ده‌گه‌یه‌نێت، كه له پێناو پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا خستوونییه‌ته‌گه‌ڕ. ئەمە وێرای زیان گەیاندن بە یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
ئه‌مه لێدوانەی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای ئه‌وه هاتووە كه شاندێكی باڵای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رۆژئاوای كوردستان له پاریس له لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه پێشوازیان لێكرابوو.