سیاسه‌ته‌كانی بایدن به‌رامبه‌ر به ئێران درێژكراوه‌ی مامه‌ڵه‌ی باراك ئۆبامایه
به‌پێی هه‌واڵێكی فۆكس نیوز، پۆمپیۆ باسی له‌وه‌كردووه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌دا پشتیوانی له تاران ده‌كات و به‌شێك له ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌شی له بنه‌ڕه‌تدا دژه جووله‌كه‌ن.
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه سیاسه‌ته نه‌رمه‌كانی بایدن به‌رامبه‌ر به ئێران درێژكراوه‌ی مامه‌ڵه‌ی ئیداره‌ی باراك ئۆبامایه له گه‌ڵ ئەو وڵاتە، كه پێی وایە ئامانج له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وه بووه كه ئێران بكاته هاوپه‌یمانێكی گرنگ و ستراتیژیی واشنتۆن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
به‌پێی هه‌واڵێكی فۆكس نیوز، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كردووه، كە جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌دا پشتیوانی له تاران ده‌كات و به‌شێك له ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌شی له بنه‌ڕه‌تدا دژه جووله‌كه‌ن. لە درێژەی قسەكانیشیدا پۆمپیۆ دەڵێت كه بایدن له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی، حوسییه‌كانی یه‌مه‌نی له لیستی تیرۆر ده‌رهێناوه، كه گروپێكی سه‌ر به ئێرانن.