فیلمێكی نوێی سینەمایی كوردی ڕاگەیەندرا

فیلمێكی نوێی سینەمایی كوردی ڕاگەیەندرا

بۆ یەكەم جار تیزەری فیلمێكی نوێی كوردی بە ناونیشانی (تەمی بابا) بڵاوكرایەوە كە (زانیار فەتاح) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە, لەم فیلمە سینەماییەدا ژمارەیەك ئەكتەرو هونەرمەندی بەتوانا ڕۆڵ دەبینن لەوانەش(شەماڵی عەبەڕەش-هەولوێست محەمەد-شوان كەریم-هەژان هێرش-هەردی سەلامی-كاڵێ ئازاد-كاردۆ عەزیز-ڕزگار باهیر-ئاهورا) .

فیلمی (تەمی بابا) بەرهەمی (مێترۆنۆم پڕۆدەکشنە) و (باهۆز نەسڕەدین) بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە. 

لە ئێستادا كاری وێنەگرتنی ئەم فیلمە تەواو بووەو لە قۆناغی بڵاوكردنەوەدایە, كە بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا لە سەرجەم سینەماكانی كوردستان و عێراق نمایش بكرێت .

 ئاسۆ كاكەیی

Top