دینا بەرهەمێكی هونەرمەند حەسەن زیرەك دەڵێتەوە

دینا بەرهەمێكی هونەرمەند حەسەن زیرەك دەڵێتەوە

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز..خانمە گۆرانیبێژی كورد (دینا) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە .

گۆرانی (كەتانە) كە نوێترین بەرهەمی دینایە, ئەمڕۆ سێشەممە 20/7/2021 بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ لة تؤءي يوتيوب بڵاوكرايەوە, ئەم بەرهەمە كە بەشێوەی شاد و هەڵپەڕكێ بەرهەم هاتووە ئاوازەكەی وەرگیراوە هی هونەرمەندی دیاری كورد (حەسەن زیرەك)ە .

لەم بەرهەمە نوێیەی دینا, ئاوازدانەر (هەڵكەوت زاهیر) كاری ئامادەكردنی بەرهەمەكەی كردووەو (بەهمەن فەرەج) میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە كردووە, هەروەها (بڕیار فەتاح) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە ئەنجامداوە .

هەر بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە, دینا چەند وێنەیەكی نوێی خۆی و (بەهرام یەزدانپەناه )ی هاوژینی لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بڵاوكردەوەو پیرۆزبایی لە هەوادارەكانی كرد .

ئاسۆ كاكەیی

دینا بەرهەمێكی هونەرمەند حەسەن زیرەك دەڵێتەوە
دینا بەرهەمێكی هونەرمەند حەسەن زیرەك دەڵێتەوە
Top