شیشار لە هەنگاوێكی نوێیدا لە بواری هونەر

شیشار لە هەنگاوێكی نوێیدا لە بواری هونەر

گۆرانیبێژ و میوسیزیانی كورد(شیشار ئەسوەد) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پۆستێكی نوێی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژە بەوە دەدات ئەو لە ئێستادا لەلایەن (بنكەی عود) بڕوانامەی دەرچوونی پێبەخشرا .

لەمبارەیەوە شیشار دەڵێت: ئەمڕۆ بڕوانامەی دەرچوونم پێبەخشرا لە "بنكەی عود" لەلایەن (د.جەنگی جەلال) پسپۆڕی بواری میوزیك لە شاری هەولێر, شان بەشانی ئەوە ڕێپێدانم وەرگرت كە وەك مامۆستای ئامێری "عود" وانە بڵێمەوە بۆ ئاستی یەكەم .

هەروەها لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا شیشار دەڵێت: دەمەوێ لێرەوە ئەوە بڵێم, ڕەنگە من دەرفەتی ئەوەم نەبووبێت بخوێنم لە كۆلیژ یان پەیمانگەی هونەرە جوانەكان, بەڵام خۆشبەختانە توانیم خەونەكەم بهێنمەدی لە ڕێگەی "بنكەی عود"ەوە .

شیشار كە خەڵكی شاری هەولێرە لە تەمەنێكی بچووكدا بۆ یەكەم جار بە ئامێری ساز ئاشنای میوزیكی كوردی دەبێت و دێتە ناو بواری هونەرەوە, سەرەتای دەركەوتنی لە ڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بوو كاتێك لەگەڵ ژەنینی ئامێری عود بەرهەمی هونەرمەندە بە ئەزموونەكانی دەگوتەوە, لە دواییدا بەژداربوو لە پڕۆگرامی پێشبڕكێی دەنگی(كوردستان ستار), شیشار سەرەتای ئەمساڵ یەكەم بەرهەمی خۆی بەناوی(ترپەی دڵ) بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە تێكست و ئاوازەكەی لەلایەن هونەرمەندی كورد(عەتا ئەحمەد)ەوە ئامادەكراوە .

ئاسۆ كاكەیی

شیشار لە هەنگاوێكی نوێیدا لە بواری هونەر
Top