دەستپێكی 33 ساڵەی داستانی پر سەروەری خواكورٍك ..

دەستپێكی 33 ساڵەی داستانی پر سەروەری خواكورٍك ..

ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر لاپەڕەكانی مێژووی پڕ لە شانازی و سەروەری گەلەكەماندا بكەین و ئەو كاتە نەهامەتی چەندین رووداوی كارەساتبار و خۆش و ناخۆشی خۆمانمان بەرچاو دەكەوێت و ئەو كاتە بۆمان دەردەكەوێت كەوا گەلەكەمان چ نەهامەتی وستەمكاری لە دەست داگیركەرانی ووڵاتەكەی بینیوە كەوا تاكو مێژوو ماوە ئەو بەسەرهاتە تاڵانەش لەگەڵیدا دەمێنن و هیچ شتێك ناتوانێت بیانسڕێتەوە.
دوژمنان و نەیارانیی گەلەكەمان بەدرێژایی مێژوو بەردەوام خەونی سرٍینەوە و لەناوبردنی مۆرٍكی كوردانەی ئێمەیان دەبینی بە شێوەیەك هیچ جۆرە سیناریۆ و پیلانگێری و چەكی كۆمەڵكوژ و قەدەغەكراو نەما دژی بە بزاڤی كوردایەتی و ئازادیخوازی بەكار نەهێنن بەڵام نەك هەر نەیانتوایی ئەم رێگری لە بەردەم ئەم كاروانە پر شانازییە بگرن ،بەڵكو گەلی كورد رۆژ بە رۆژ لە ئامانجەكانی نزیكتر دەبێتەوە .
شۆڕش و تێكۆشانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرابەرایەتیی بارزانیی لە دوێنی و ئەمڕۆ ، تەنها لە چوار چێوەی حیزبی و جوگرافیاییەكی دیاریكراو نەبووە بۆو بەشێكی كوردستان نەبوو ، بەڵكو زیندوو هێشتنەوەی مەشخەڵی تێكۆشان و قوربانیدانی نەتەوەیەك بووە لە قۆناغە جیاوازەكانی خەباتی رەوایی كورد وكوردستان ، یەكێك لەو دەیان داستان پر شانازیی و قارەمانییە بەرانبەر دوژمنان و نەیارانی كورد و كوردستان كە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆیی سەرۆك مسعود بارزانیی ئەنجامدرا ، داستانی خواكورٍك بوو .
داستانی پرشانازی خواكورك كە هاوكات بوو لەگەڵ شاڵاویی بەدناوی ئەنفال و ڕاگوێزانی گەلی كورد لەسەر زێدی باب و باپیرانیان و زیندە بەچاڵكردنیان و هەولێك بوو بۆ سڕینەوەی ناسنامەی كورد وە راستەوخۆ لە دوای كۆتایهاتنی شەڕی عێراق-ئێران تۆماركرا چونكە سەرانی بەعس ئەو كاتەیان بە هەل زانی پێش ئەوەی لەشكرە پڕچەك و زەبەلاحەكەیان پەرت و بڵاو ببێتەوە بۆیە تەنها چەند رۆژێك دوای كۆتایی هاتنی ئەو جەنگە گەورەیە هەر بەهەمان هێز وبەهەمان سەركردایەتی بە هەمان پلان پاشماوەی هەموو ئەو لەشكرە پڕ چەك و زەبەلاحەی كە شەڕی هەشت ساڵەی لە دژی ئێران پێ ئەنجامدابوو بە هەموو جۆرە چەكێكی پێشكەوتوو وموشەكی دورهاوێژ و هێلیكۆپترە و فرۆكەجەنگی پێشكەوتوو و چەكی كیمیاویی قەدەغەكراوە نێودەوڵەتیەكانی هێنایە سەر كوردستان و شەڕی قڕكردن و لەناوبردنی یان دژی گەلی كورد پێی ئەنجامدا و بەبێ گوێدانە هیچ بنەمایەكی مرۆڤایەتی لەو هێڕشەیدا زیاترلە پێنج هەزار گوندی لە ڕەگ و ریشەوە هەڵتەكاند و هەزاران كەسی لە پیرو پەككەوتەو ژن و منداڵ لەسەر زێدی باب و باپیری خۆیان بە پێی پەتی وەدەرنا و ئاوارەو سەرگەردانی كردن و ئەوەی فریای خۆی كەوت توانی بەرووت و قوتی بەبێ نان و ئاو خۆی دەرباز بكات و روو لە ووڵاتەكانی ئێران و توركیا بكات ئەوانی تری هەمووی خستنە پشتەوەی زیلە عەسكەریەكانیان و لە بیابانەكانی خوارووی عیراقی زیندە بە چاڵی كردن.

داستانی خواكورك شەڕێكی جەبهەیی 46 رۆژی بوو كەسوپای عێراق تۆپخانەو فڕۆكەی جەنگی و تەنانەت چەكی كیمیاویشی تیادا بەكار هێنا، لەگەڵ ئەوەشدا پێشمەرگەكانی كوردستان توانیان زیانێكی زۆر بە هێزە هێرش هێنەكەی دوژمن بگەیەنن، داستانی شەڕی خواكورك كەلە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆ بە هێرشێكی سەربازی بەرفراوانی هەموو پۆلەكانی سوپای عێراق دەستی پێكرد لە رووی سیاسی و سەربازی و ستراتیژییەوە بایەخێكی مەزنی هەبوو چونكە پێشمەرگە دەسكەوتێكی زۆری لە چەك وتەقەمەنی هەبوو لەرووی سەربازییشەوە ئیرادەی پۆلایینی جەماوەروو پێشمەرگەی كوردستانی لەو ساتەوەختە ناسكەدا بۆ هەموو لایەك ئاشكرا كرد، شیاوی باسە داستانی خواكورك نموونەیەكی شكۆداری كۆڵنەدان و ورەبەرزی پێشمەرگە بوو ..
رۆژی 19/7/1988سەرٍەتایی هێرشی رژێمی بەعسی رووخاو بۆ ناوچەی خواكورك بوو لە سێ‌ گۆشەی سنووری هەر سێ‌ وڵاتی داگیركەری " ئێران ،عێراق و توركیان كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتی راستەوخۆیی سەرۆك بارزانیی لە داستانی خواكورك لە 1988 سەركەوتنی گەورە و داستانی مێژوویان بە دیرۆكی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان تۆمار كرد و ، سەرٍەتایی رووخانی رژێمی بەعس و راپەرین شكۆداری گەلی كوردستان و پەرلمان،حكومەت وسەرۆكایەتیی هەرێمی و فیدراڵی و ریفراندۆمی سەربەخۆیی و كوردستانی بەهێزی لێكەوتەوە ...

Top