بیڵی ئایڵش: لە ڕابردووم پەشیمانم

بیڵی ئایڵش: لە ڕابردووم پەشیمانم

زۆر جار ئەستێرەكانی جیهان شتێك دەربارەی ژیانی خۆیان دەڵێنەوەو نكۆڵی لە ڕابردووی خۆیان ناكەن, هەروەكو چۆن پاڵەوانی فیلمی جۆمانجی(دواین جۆنسن) ناسراو بە "زە ڕۆك" ڕایگەیاند كە ئەو پێش ناوبانگ و بە ئەستێرەبوونی لە سەر شەقامەكان تووشی شەڕ دەهات و چەند جارێكیش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراوە, یاخود گۆرانیبێژی كەنەدی (جاستن بەیبەر) ساڵی 2019 بە شێوەیەكی فەرمی داوای لێبووردنی كردو دان بە هەڵەكانی خۆیدا دەنێت لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی كە ساڵی 2011 بڵاوبوویەوە, ئەمەش جگە لەو وێنەیەی كە سەرەتای ئەمساڵ خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بڵاویكردەوە كاتێك لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەكرێت بە تاوانی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێڵ لەژێر كاریگەری مادە كحولییەكان كە جاستن بەیبەر دەربارەی ڕووداوەكە گوتی "ئەم بارودۆخە شتێك نییە لە ژیانمدا تا شانازی پێوە بكەم" .

ئەوەی كە ئێستا میدیا و ڕۆژنامەكانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە.. ئەستێرەی پۆپ و خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی (بیڵی ئایڵش) دوای ئەوەی باسی لە بیركردنەوەی ئێستای خۆی كرد, قسەكەی لە ڕۆژنامە جیهانییەكان دەنگی دایەوە .

(بیڵی ئایڵش)ی براوەی پێنج خەڵاتی گرامی لە لێدوانێكیدا دەڵێت:(هەست بە شەرم دەكەم لە هەڵسوكەوتەكانی ڕابردووم), كە لە ئێستادا ئەم لێداونەی بووەتە باسێك و سەرنجی ڕۆژنامەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوە .

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بیڵی ئایڵش لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام پۆستەری ئەڵبۆمە گۆرانییەكەی بڵاوكردەوە كە ناونیشانی (happier than ever)بۆ دیاری كراوە, ئەم ئەڵبۆمە كە 16 تراك گۆرانی لە خۆ دەگرێت بڕیارە لە 30/7/2021 بڵاوبكرێتەوە .

ئاسۆ كاكەیی

بیڵی ئایڵش: لە ڕابردووم پەشیمانم
Top