لەسەر بڕیاری (مەسرور بارزانی) بوودجەیەکی تایبەت بەبڕی چوارسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی کیمیایی تەرخانکرا.

لەسەر بڕیاری  (مەسرور بارزانی)  بوودجەیەکی تایبەت بەبڕی  چوارسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی کیمیایی تەرخانکرا.

 

بوودجەیەکی تایبەت بەبڕی (480,000,000) چوارسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی کیمیایی تەرخانکرا.

لەپێناو گرینگیدان بە ڕەوشی تەندروستی هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەڵەبجەی شەهید کە بەرکەوتووی چەکی کیمیایین، دوای چالاکردن و دەسبەکاربوونی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەرکردنی بەرکەوتووان، ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕی بۆ تەرخانکردنی بڕی (480,000,000) چوارسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی مانگانە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە.

ڕاگەیاندنی
وەزارەتی تەندروستی
٢٠٢١/٧/١٨
Farhad Mohamad
Farhad قام بالإرسال اليوم، الساعة 1:55 م

Top