چوار کەس لە بەندیخانەی ئیسفەهان لەسێدارە دران

چوار کەس لە بەندیخانەی ئیسفەهان لەسێدارە دران

بەیانيی ڕۆژى 18/7/2021سزای لەسێدارەدانی چوار کەس کە یەکێکیان هاوڵاتیی کوردە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە سزای لە سێدارەدانی چوار بەندکراو کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادده هۆشبەرەکان ئەو سزایەیان بە سەردا سەپێندرابو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

به‌پێى ڕگه‌يه‌ندراهوه‌كه‌ ئەو چوار بەندکراوە ناوه‌كانيان بريتييه‌ له‌ (عەلی بەندەپەرویزی تەمەن 60 ساڵ و خەڵکی شیراز، جەواد کەریمیان خەڵکی کرماشان، نەسیر ئەحمەد بەلوچ خەڵکی زاهیدان و مێهرداد گوڵشەنی خەڵکی کرمان)، جێبەجێکردنی سزاکەشیان دوای ئەوە هاتووە کە دوێنێ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئیسفەهان کرابوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو باسی لەوە کردوە، بەرپرسانی بەندیخانە بە بیانووی ئەوەی کە لەسێدارەی نادەن، مۆڵەتی دوایین چاوپێکەوتنیان بە عەلی بەندەپەرویزی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەداوە.

هەنگاو ئه‌وه‌شى روون کردووەتەوە، دوای ئەوەی موحسینی ئەژەیی وەکو بەرپرسی دەزگای داودوەریی ئێران دەستبەکار بوە، لەماوەی دو هەفتەی رابردودا لانیکەم 17 بەندکراو لە بەندیخانەی دەستگردی ئیسفەهان بە تۆمەتەی بازرگانی کردن بە مادده هۆشبەرەکان لەسێدارە دراون کە ناسنامەی تەواویان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

Top