كەنەدا بەرنامەیەكی نوێ بۆ وەرگرتنی پەنابەران دادەڕێژێت

كەنەدا بەرنامەیەكی نوێ بۆ وەرگرتنی پەنابەران دادەڕێژێت


وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی كەنەدا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بەرنامەیەكی نوێ بۆ وەرگرتنی پەنابەران دادەڕێژێت.

ماركۆ میندیچینۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی كەنەدا ڕایگەیاند: بەرنامەكە سەرنج دەخاتە سەر ئەو كەسانەی زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە، وەك ژنان و ڕۆژنامەنووسان و چالاكانی مافەكانی مرۆڤ.
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی كەنەدا ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ساڵانە 250 كەس و خێزانەكانیان لە جیهاندا لەو بەرنامەیە سوودمەند دەبن.
ماركۆ میندیچینۆ ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئەو كەسانە لەبیرنەكرێن كە بە هۆی خۆپیشاندان و بڵاوكردنەوەی زانیاری دروستی نهێنییەوە ڕووبەڕووی زیان دەبنەوە

Top