بەهۆی تێکچوونی کەشوهەوا باران و لافاو روویداو قوربانی لێکەوتەوە

بەهۆی تێکچوونی کەشوهەوا باران و لافاو روویداو قوربانی لێکەوتەوە

بەهۆی تێکچوونی ناهاوسەنگی کەشوهەوا کەوا چەندین ساڵە هۆشداری دەدرێت لەلایەن وڵاتان و رێکخراوەکانەوە کە هەوڵبدرێت زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکان رێگری بکەن لەبڵاوبوونەوەی گازەکان و بەتایبەتی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و گازەکانی دیکەی لە پاشماوەی کارگەکان دەردەچێت کاریگەری لەسەر پەنگخواردنەوەی گەرمی زەوی هەیەو دەبێتە هۆی گەرمبوونی زیاترو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئەمەش دەبێتە هۆی تووانەی چیایە بەستەلەکەکان و تێکچوونی هاوسەنگی کەشوهەوا، لەبەرئەوە لەو کات و وەرزانەی کە چاوەڕوانناکرێ باران ببارێت کەچی بارانی بەخۆڕ دەبارێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو و زریان.
لەئەنجامی ئەو لافاوە چاوەڕواننەکراوەی ئەوروپا وەک ئەلمانیاو بەلجیکاو هۆلەندا لەم لایشەوە تورکیا و کوردستانی ئێران و هەروەها گوندێکی کوردانی کازاخستان.. کە بووەهۆی قوربانی و گیانلەدەستدانی (٢٣٦) کەس و بێ سەروشوێنبوونی زیاتر لە ١٢٠٠ کەسی دیکەو زیاتر لە (٦٧٠) کەس بریندار بووینەو بە هەزاران کەسی دیکەش بێ جێ و شوێن بوونەو زیانی زیاتر لە ملیارەها دۆلاری بەو وڵاتانە گەیاندووە.

Top