كاریگەرییەكانی كۆڤید19 لەسەر تووشبووانی شێرپەنجە

كاریگەرییەكانی كۆڤید19 لەسەر تووشبووانی شێرپەنجە

 

نەخۆشانی شێرپەنجە ئەگەری تووشبوونیان بە كۆڤید19 بە سەختی لە كەسانی دیكە بەرزترە، ئەمەش روونە كە وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی Chemotherapy ژمارەی خانەكانی خوێن كەم دەكاتەوە، واتە ئاستی بەرگریی لەش دادەبەزێنێت، بەمەشەوە ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەبێت، جگە لەوەی كە خودی شێرپەنجە و چارەسەری كیمیایی ئاستی بەرگریی لەش دادەبەزێنن. زۆربەی تووشبووان كەسانی بەساڵاچوون، ئەمەش سەلمێنراوە كە پیری فاكتەرێكی هاندەری دیكەیە بۆ ئەگەری تووشبوون بە كۆڤید19، لەبەر ئەوەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرەتا پەلاماری كۆئەندامی هەناسە و سییەكان دەدات، كەسانی تووشبوو بە شێرپەنجەی سییەكان بەردەوام زیاتر لە كەسانی دیكە رووبەرووی تووشبوون بە كۆڤید19و سەختبوونی نیشانەكان دەبنەوە، هەر لەبەر ئەم راستییانە پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە، كە پێویستە تووشبووانی شێرپەنجە بەر لە كەسانی دیكە هەر دوو ژەمەكەی ڤاكسینی كۆڤید وەربگرن، هاوكات لەگەڵ پابەندبوونیان بە هەنگاوەكانی خۆپاراستن وەكو بەستنی ماسك، پاك راگرتنی دەستەكان، پاراستنی دووریی كۆمەڵایەتی، یان دووریی فیزیكی Physical distancing.

 

 

Top