كراسە بووكێنییەكەی شاژنە دایانا بۆ فرۆشتنە

كراسە بووكێنییەكەی شاژنە دایانا بۆ فرۆشتنە

دوای داواكارییەكی زۆر بۆ هەردوو كوڕە شای ئێستای شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا بۆ فرۆشتن، یان بە دیاریكردنی كراسی دایكیان كە شاژنە دایانا بوو، ئەوانیش رەزامەندیی خۆیان دەڕبڕیوە بۆ فرۆشتنی كراسەكە، وا بڕیارە كراسی بووكێنیی دایانای شاژنی كۆچكردووی بەریتانیا لە كۆشكی كنسینگتۆن لە شانشینی بەریتانیا، دوای ئەوەی لەلایەن هەردوو شازادە (ویلیام و هاری) رەمەزامەندی لەسەر درا تاوەكو جلی دایكیان بفرۆشرێت، دایانای شاژن كە بە رووداوێكی تەمومژاوی كوژرا، كراسەكەی نزیكەی (25) پێ درێژە، لە رۆژی هاوسەرگیریدا لە ساڵی 1981 لە نێو ئاهەنگێكی جەماوەریی گەوردا بۆ رۆژی زەماوەندەكەی پۆشی، تا ئێستاش كراسەكە ماوە و هەڵگیراوە، كە لەلایەن هەردوو دیزاینەر (دەیڤید و ئەلیزابیت ئیمانوێڵ) دروست كراوە، كە قوماشەكەی لە دانتێل اریكماكرۆسە و بە وردەئەڵماس رازاوەتەوە، ئەو قوماشە پێشتر جلی بووكێنیی شاژن (ماری) بوو كە دەكاتە دایكی دیانا، تا ئێستا نرخ بۆ كراسەكە دانەنراوە، پارەی فرۆشتنی كراسەكە دەكرێتە یارمەتی بۆ نەخۆشخانەكانی نەخۆشییە درێژخایەنەكان.

Top