پۆشاكێكی قەشەنگ بۆ جەژن و یادەكان هەڵبژێرە

پۆشاكێكی قەشەنگ بۆ جەژن و یادەكان هەڵبژێرە

بەهۆی ئەوەی لە بۆنە و جەژنەكاندا كۆبوونەوەی خێزانی و سەردانی و میوانداری زۆر دەبن، پێویستت بە جلێكی ناوازە هەیە، تا لە نزیكەوە سەرنجڕاكێشی و رازاوەیی خۆت دەر بخەیت و، جێی سەرنجی هەمووان بیت. پێشتر ئافرەتان جلی كاسواڵیان وەك جلی فەرمی بۆ رۆژی بۆنە و جەژن هەڵدەبژارد، واتە زیاتر پانتۆڵ و جینز و بەدی، بەڵام ئەو جۆرە جلە لەگەڵ بۆنەكاندا شایستە نییە، چونكە جلێكی كاسواڵە و زیاتر بۆ دەرچوون و دەرەوە گونجاوە. پسپۆران پێیان وایە جوانترین پۆشاك بۆ كاتی بۆنەكان بەم جۆرەیە: بۆ ئەوانەی حەز بە پۆشینی جلی كوردی دەكەن، لەو رۆژەدا سەرەتا كراسی كوردی هەڵبژێرەو، لە بەرەبەیانی جەژنەوە جلە كوردییەكەت لەبەر بكە و ماكیاژێكی نەرمیشی لەگەڵدا بكە، رەنگەكانی شین و سەوز و شەكەری و سوور، نایابترین رەنگی جلی كوردییە، بۆ ئەوانەشی حەز بە جلی كاجواڵ و بیانی دەكەن، پێویستە پێشتر جۆری جلەكە هەڵبژێرن، بەڵام وا جوانترە لە رەنگی رەش بە دوور بیت،  بۆ ئەوانەش كە نایانەوێ كراسی كوردی بپۆشن، دەتوانن كراس و عەزی درێژ هەڵبژێرن، بەهۆی ئەوەی دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی هەیە، هەروەها كەسایەتی و گەورەیی بە خانمان دەدات، پسپۆڕان عەزیی درێژ بە مۆدی تەسك و كراوەیان هەڵبژاردووە، هەروەها مۆدی عەزیەی كورت بۆ ئەوانەی حەز بە جلی كورت دەكەن گونجاوە و دەتوانن بە سادەیی بیپۆشن، بۆ ئەوانەش كە حەزیان بە جلی كراوە نییە، دەتوانن عەزیەی و كراسی درێژ لەگەڵ سترێج، یان كۆلۆنێكی تەنك لەبەر بكەن. جلی درێژ هێمای خۆشی و شادی دەبەخشێت، با لە رۆژی بۆنە و یادەكانیشدا وەك بۆنەیەكی شادی سەیر بكرێت، وەك چۆن لە رۆژی ئاهەنگی مارەبڕین عەزی درێژ دەپۆشرێت، بەم چەشنە لە رۆژانی جەژن و بۆنەكاندا كراسی درێژ و عەزی بكە بە جلی سەرەكیت. 

 

Top