رەنگەكانی نینۆك بۆ بۆنە و یادەكان

رەنگەكانی نینۆك بۆ بۆنە و یادەكان

رەنگەكانی نینۆك مانا و گرنگیی خۆیان هەیە، هەر رەنگێكی نینۆك گوزارشتە لە هەستێكی تایبەت بۆ بۆنە و یادەكان، ئێستا كە لە رۆژانی جەژن نزیك دەبینەوە، كاتتێك لەو رۆژەدا سەراپای جوانیت دەگەشێتەوە و جلێكی جوانت پۆشیوە، ئارایشتێكی ناسكت بۆ قژت كردووە، ماكیاژێكی سادە و رازاوەت كردووە، كەواتە پێویستت بە رەنگێكی سەرنجڕاكێشی نینۆكەكانیشت هەیە. لە رۆژانی بۆنە و یادەكاندا، چەندین جۆرە رەنگ بۆ نینۆكەكان دانراون، لەوانە: سەرەتا بەر لە رۆژی بۆنەكە پێویستە نینۆكت چاك بكەیت، واتە بەپێی درێژ و كورتی و یەكسانی رێكی بخەیت، دواتر ئامادەكاری بكە بۆ نەخش و هێڵكاریی سەر نینۆكەكەت، لە بارەی رەنگەوە دەتوانیت چەندین جۆرە رەنگ ئامادە بكەیت، لەوانە: سپی و رەش، سوور و شین و سەوز، كە ئەوەش بە هێڵكاری دەكرێت، هەروەها رەنگی شەزری بە نەخشی پەمەیی و رەش، رەنگی زەردی كاڵ، وەك رەنگی لیمۆ، رەنگی پەمەیی و جەرگی، رەنگی پەمەیی كاڵ، سپی سادە، پرتەقاڵی، شینی كاڵ، بەیبی بلوو، رەنگی فرینچ و ئۆمبرێ كە زەق و دیارە، هەروەها لە بارەی جۆری نەخشەكانەوە: بۆ ئەوانەی حەز بە نەخش دەكەن، دەتوانن نەخشی گیانداران، یان نەخشی هێڵ و وردە خشڵ لەسەر نینۆكەكانیان بكەن، بەم شێوازە دەتوانن نینۆكەكانتان رازاوە و ناسك بكەن، چ ئەوانەی نینۆكیان كورتە، یان ئەوانەشی نینۆكیان درێژە. 

Top