سامسۆنگ سیستەمی نوێی ڕادیۆی نەوەی پێنجەم بە ئەنتێنایەکی یەکخراو پێشکەش دەکات

سامسۆنگ سیستەمی نوێی ڕادیۆی نەوەی پێنجەم بە ئەنتێنایەکی یەکخراو پێشکەش دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ئەمڕۆ سیستەمێکی نوێی ڕادیۆیی ئاشکرا کرد کە بۆ یارمەتیدانی بەکاربەرانی مۆبایل دروستکراوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ئاڵانگاریانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە بڵاوکردنەوەی تۆڕەکانی نەوەی پێنجەم. لە میانەی کۆنفرانسێکدا بە ناونیشانی ": پێناسەیەکی نوێ بۆ تۆڕەکانی سامسۆنگ " Samsung Networks: Redefined، سیستەمی نوێی یەک ئەنتێنای One Antenna بە ئەنتێنایەکی یەکخراو ڕاگەیاند، کە ڕێگە بە کارپێکەران دەدات بۆ ئاسانکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دامەزراندنی تەکنەلۆژیاکانی نەوەی پێنجەم، بە پشت بەستن بە تێکەڵکردنی ئەنتێنە فرە پۆرتە چاپکراوەکان (MIMO) بە قەبارەی گەورە بە لەرەلەری 3.5 گێگاهێرتز، لەگەڵ ئەنتێنی مەودا نزم و مامناوەند پێکەوە.
لە کاتێکدا کارپێکەرەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانی خۆیان بۆ فراوانکردنی مەودای ڕووماڵی نەوەی پێنجەم، بەڵام بەرەنگارییە سەرەکیەکەیانی پەیوەست بە ڕووبەر و جێپەنجە لە شوێنەکان و تاوەرەکان دا بەردەوامە. سیستەمی ڕادیۆی فرە توانای سامسۆنگ پێویستی ژینگەیی و ناوچەی دابیندەکات، وەک ئاسانکاری دامەزراندن و پاشەکەوتکردنی شوێن و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی کارپێکردن. چارەسەری نوێ دەبێتە بەشێک لە پاکێجی سامسۆنگ بۆ دەستگەیشتن بە سیستەمی ڕادیۆیی ( RAN ) کە پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ساڵی 2022 دا ڕابگەیەنرێت و لە سەرەتادا بازاڕی ئەوروپا دەکاتە ئامانج .

سوودە سەرەکییەکانی ئەنتێنای One Antenna سامسۆنگ ئەمانەن:
ئاسانکردنی ناوچە : ئەم چارەسەرە سادەیە پشت بە ئامێرە یەکخراوەکان دەبەستێت بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ ژینگەی ناوچەکەدا و کەمکردنەوەی توخمە بەکارهاتووەکان، وەک کێبڵ و ئامێرەکان، لە پێناو کەمکردنەوەی کاریگەری بینراو لە ناوچە شارنشینە چڕەکان.
دامەزراندنی سادە : بڵاوبوونەوەی ئەو ئەنتێنانە سادە بووە بەهۆی نەهێشتنی پێویستی دامەزراندن و گرێدانی سیستەمی ڕادیۆ و چەندین ئەنتێنا بە جیا ، کە دەبێتە خێراکردنی پڕۆسەی دامەزراندن و کەمکردنەوەی تێچوونی کار .
پاشەکەوتکردنی خەرجییە کارپێکراوەکان: ئەمە بەدەست دێت بە داواکردنی ڕووبەری کەمتر لە شوێنەکان یان تاوەرەکان، ئەمەش مانای جێپەنجەیەکی بچووکترە، کە کارپێکەر چالاک دەکات بۆ پاشەکەوتکردنی خەرجییەکان، لەوانە کەمکردنەوەی خەرجی کرێ و چاککردنەوە.

ونیل ڕۆ، جێگری سەرۆکی باڵا و سەرۆکی ستراتیژی بەرهەم لە بەشی چالاکی تۆڕ لە کۆمپانیای سامسۆنگ ، ڕایگەیاند:"ئێمە شانازی دەکەین بە ناساندنی سیستمی ئەنتێنایی One Antenna بۆ دەستەبەرکردنی ئەدایەکی پێشەنگ لە بوارەکەدا، بەتایبەت کە دیزاین کراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ژینگەی بڵاوبوونەوەی جیاوازدا. بە زانینی ئەوەی کە پڕۆسەی دامەزراندنی ئامێرەکان و کێبڵەکان و کات و شوێنی تیمەکە، بە کۆمەڵ بەرەنگاری زۆربەی کارپێکەرەکانن، بۆیە ئێمە ئەم چارەسەرەمان پەرەپێدا بۆ یارمەتیدانی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و فراوانکردنی مەودای بڵاوبوونەوە".
-سامسۆنگ پێشەنگە لە گەیاندنی سەرکەوتووی چارەسەریەکانی نەوەی پێنجەمی گشتگیر، لەوانە چیپسێت، سیستەمی رادیۆیی و ناوکی. و سامسۆنگ لە ڕێگەی توێژینەوە و گەشەپێدانی بەردەوامەوە، ڕابەرایەتی پیشەسازیەکە دەکات بۆ پەرەپێدانی تۆڕەکانی نەوەی پێنجەم، لە ڕێگەی کۆمەڵێک بەرهەمی پێشەنگی لە بازاڕەکان دا، لەوانە چارەسەری تۆڕی تایبەتی تەواو گریمانەیی، تۆڕی رادیۆیی(RAN) و ناوکی Core، بۆ چارەسەری تۆڕە تایبەتەکان و ئامرازەکانی کارپێکردنی خودی کە بە زیرەکی دەستکرد کار دەکات. کۆماپانیای سامسۆنگ لە ئێستادا چارەسەری تۆڕ بۆ کارپێکەرانی مۆبایل پێشکەش دەکات ئەوانەی کە خزمەتگوزاری پەیوەندیەکان پێشکەش بە سەدان ملیۆن بەکارهێنەر دەکەن لە سەرانسەری جیهاندا.

Top