پەیامی چاوەڕواننەكراوی شاجوانانی گەردوون

پەیامی چاوەڕواننەكراوی شاجوانانی گەردوون

 

لە پێشبڕكێی شاجوانی گەردوونی ئەمساڵ كە لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا بەڕێوە چوو، خانمانی شاجوان ئەو هەلەیان قۆستەوە تا پەیامە كەسی و راسپێدراوەكانیان لەسەر ستەیجەكانی شاجوانی بە جیهان رابگەیەنن، لە پێشبڕكێیەكەدا هەر یەكە لە شاجوانانی (سەنگافوورە و ئۆرۆگوای و میانمار) پەیامەكانیان لەسەر جلەكانیان، یان لەسەر تەختەیەك هەڵگرتبوو، لە كاتی نمایشدا بە ئامادەبووان و دەزگاكانی راگەیاندنیان نیشاندا، شاجوانی سەنگافوورە كە ناوی (برنادیت بێل ئۆنگ)ـە، لەسەر عەباكەی نووسیبووی (تكایە رق و كینە بەرامبەر گەلانی ئاسیا راگرن) شاجوانی ئۆرۆگوای ناوی (لۆلا دی لوس سانتۆس)ـە، پشتگیریی خۆی بۆ هاوڕەگەزخوازان دەربڕی، بە جلێكەوە كە لە شێوەی پەلكەزێڕینە و لەسەری نووسیبوو (نا بۆ رق و توند و تیژی و رەتكردنەوە و جیاكاریی چینایەتی و كەسی) هاتە سەر ستەیج، كچە شاجوانی میانماریش (توزار وینت لوین) لەسەر كراسەكە و لەسەر بڵاوكراوەیەكی دەستی نووسیبووی (نزا و دوعا و نوێژ بۆ وڵاتەكەم بكەن) كە لە ژێر ئەوپەڕی ناخۆشیدا دەژی.

Top