كوردستان شوناس وشكۆمانە و پارتی و بارزانیی پارێزەری

كوردستان شوناس وشكۆمانە و پارتی و بارزانیی پارێزەری

پارتی واتا ئاڵای كۆماری كوردستان ، واتا مێژوو و شوناسی 53 ملیۆن كورد بە كردەوە و نەك بە دروشمی گەورە و بریقەدار..پارتی دیموكراتی كوردستان واتا نەتەوەیی كورد ، مێژوویی دوێنی و ئەمرٍۆ و سبەیش گەواهیدەری ئەو راسیتیەن و ئەوانەی شەرٍ و پیلانگێری بە ڕووكەش و سیمای كوردانە و لە ناخیاندا هەڵگری رٍق و كینەن بەرانبەر بە پارتی قوتابخانەی كوردایەتیی ،ئەوا شەرٍی شێخ عەبدولسەلامی بارزان ، ئاڵای كۆماری كوردستان ،شێخ سەعید پیران و شێخ محموود حەفید و هەموو نەتەوەیی كورد دەكەن .. لە ماوەی رابردوودا تا بە ئەمرۆ دەگات ،بەردەوام کارو خەباتی بۆ ئامانجە نەتەوەی و نیشتیمانی یەکان کردووە و کۆششی کردووە بۆ بونیات نانی کۆمەڵگایەکی مەدەنی و یاسای و دەرفەتی تێدا فەراھەم بێ و ھەمووان لە ژێر سایەی دەسەڵاتێکی نیشتیمانی دەستپاک و زوڵاڵدا بژین بە بێ جیاوازی ، ھەروەھا کاری کردووە بۆپاراستن و پەرەپێدانی ھەموو ئەو دەستکەوت و ئیستیحقاقە نەتەوەیی و سیاسی و ئابووری و کولتوورییانەی بە خەباتێکی مێژوویی ھاتوونەتە دی و لەبنەڕەتدا بەرھەمی خوێنی شەھیدانمان و قوربانیدانی گەلەکەمان و وەڵامدەرەوەی ئیرادەیەکی ئازادانەی دلێر بوون.
لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەردەوام لە خەبات دا بووە بۆ ناساندنی دۆزی رەوای گەلی کورد و قوربانی دانەکانی و ناساندنی بە گەلانی جیھان و ئاشنا پێکردنیان بە مێژووی پرلە سەروەری کورد و قوربانی دانەکانیشی ..
ئێمەی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی رەسەنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیان ساڵە بە هۆی داگیركردنی خاكو نیشتیمانمان دەستمان بە خەباتێكی رەوا كردووە تا نیشتیمانی كوردستانمان كە چەندین ساڵە دوور لە ویست و ئیرادەی ئێمە زەوت ودەستبەسەركراوە رزگاری بكەین .ناكرێت هیچ كات ئەوە راستییانە فەرامۆش بكەین كە لە ماوەی سەدەی رابردوو تێكۆشانمان و لە پێناو ئازادی و سەربەستی كوردستان، رووبەرووی دەیان پیلانگێری قرێژ ، تیرۆر ، ئەنفال ، كیمیاران و گەمارۆدان و كارەساتی تر گەورەبووینەوە وباجی گەورەمان بەخشیووە و ئامادەین ببەخشین .. ، بۆیە، لەو پێناو ئازادی و سەربەستی وڵاتمان تا بە ئێستا زەریاییەك خۆێن و قوربانیمان بەخشیووە ، چونكە هەر تاكێكی ئەو نیشتیمانەمان قەرزاری كوردستانین، كوردستانە قەڵغان و سەنگەرمانە بۆ بەرگری و خۆپاراستن لە داگیركەران.بۆیە بەرگریكردن لە كوردستان، ئەركێكی پێویست و زۆر پیرۆز و رەوشتیی هەموو كوردێكە، راستە ژیـان شیرینە، خـوێن بەنـرخە، بەڵام لە ژیانمان شیرینتر، لە خوێنمان بەنرختر، كوردستانمانە.. بەبێ كوردستان بوون و مانمان هیچ واتایەكی نییە، بە هەزاران كوردستان پەروەریدڵسۆزمان شەهدبوون و گیانیانی خۆیان بەخشی بە كوردستان و بوونە مایەی ڕێز و شانازی بۆ گەلەكەمان.. لە دنیادا هیچ شتێك لە خاكی نیشتمان شیرینتر نییە.كوردستان فێری كردین.. كە خوێنی شەهیـدانە.. سنووری نیشتمان دیاری دەكات.كورددستان لە ناو دڵمان دایە" راستە كوردستان لە ناو دڵمان دایە و هەرگیز داگیركەرانی كوردستان، ناتوان دەریبكەن.
بەڵام ئەگەر لاپەرەكانی مێژوو هەڵبدەینەوە و هەڵوەستەیەكی وردی لە سەر بكەین و بەتایبەت لە هەموو كات و شوێنێكدا، لە نێو هەموو گەلێكدا، كەسانێكی لە رێدەرچـووی هەلپەرست و خۆپەرست هەن، كە تەنیا بیر لە ژیانی خۆیان دەكەنەوە، گوێ بە ئازار و نەهامەتییەكان و كارەساتەكانی گەلەكەیان نادەن، گوێ بە دەستدرێژی و ستەم و ئەو مەترسییانەش نادەن كە لە لایەن داگیركەران و دوژمنانەوە رووبەڕووی نیشتمانەكەیان دەبنەوە، ئەم جۆرە كەسانە هیچ خۆشەویستی و دڵسۆزی و هـاوبەستەبوونێكیان بۆ گەل و نیشتمانەكەیان نییە، لەمەش خراپتر و مەترسیدارتر، ئەوەیە وەكو گوڵنین، كەچی بوونەتە دڕك و چەقیونەتە جەستەی گەلەكانیان.. ئەمانە ئامادەن بۆ پارە و دەسەڵات و پایە و بۆ بەرژەوەندی كەسێتییان، ئەوپەڕی ناپاكی لە گەل و نیشتمانەكەیاندابكەن، خۆیان و ویژدانیان و رەوشتیان و مرۆڤایەتییان بە داگیركەران و بە دوژمنانی گەل و نیشتمانەكەیان بفرۆشن، سیخوڕی لەسەر گەلەكەیان بكەن و بە ئاشكرا و بە نهێنی زانیاری گرنگ و مەترسیدا بە داگیركەران بفرۆشن.. ئامادەن نۆكەری و تانە و لۆمە و سەرشۆڕی و شەرمەزاری و سووكایەتی قبووڵ بكەن.خیانەتكردن لە گەل و نیشتیمان پەتایەكی زۆر مەترسیدارە و، كارەساتی زۆری لێدەكەوێتەوە.. گەورەترین و پیسترین و ناپاكـترین ناپـاكی، ناپاكیكردنە لەنیشتمان.. كە بە گەورەترین تاوان دەرهەق بە گەل و نیشتمان دادەنرێت. لە هەموو یاساكانی گەلانی دنیادا، لە ناپاكی نیشتمان نابوورن و بەر هیچ لێبووردن و بەخشینێك ناكەوێت و قورسترین سزا دەدرێت.
مێژووی گەلی كورد بەدەر نییە، لە لاپەڕە رەشەكانیدا، ناوی چەندین ناپاكی نیشتمان و خۆفرۆش و كوردستان فرۆش و جاش و نۆكەر و سیخوڕ و، چاوساغ پێش سوپای داگیركەر و دوژمنانی كورد و كوردستان تۆماركراون،كە بۆ پارە و پایە و دەسەڵات، یارمەتی دوژمنانی گەلەكەمان و داگیركەرانی كوردستانیان داون و پێشیان كەوتن و رابەریان بوونە و، لوولەی تفەنگەكانیان كردوونەتە گـەل و نیشتمانەكەیان، یا زانیاری نهێنی و مەترسیداریان بە داگیركەران فرۆشتوون.. رۆڵێكی زۆر خراپیان بیینووە لەو نەهامەتیی و كارەساتە خوێناوییانەی كە بەسەر گەلەكەماندا هاتوون.. زۆر بەداخەوە، كە ئەم جاش و خۆفرۆش و نۆكەر و ناپاكانە هۆكارێكی سەرەكی بوونە لە زیانگەیاندن بە دۆزی كورد و سەركەوتنەكانی .ناپاكی كوردستان، ئەوە كوردە ناپاكەیە، كە ناپاكی لە كورد و كوردستان بكات، چ بە نهێنی یا بە ئاشكرا هاوكاری داگیركەرانی كوردستان بكات، سیخوڕی بكات و زانیاری و نهێنیی مەترسیدار بە داگیركەران بگەیەنێت، هۆكارێك بێت بۆ ئەوەی داگیركەران پێیان بخەنە كوردستانەوە و داگیری بكەن.. بۆیە، ئەمرٍۆ دەبینین كە هەندێكە كەس ولایەن لە ژێر پەردەی كوردایەتیی ، سنوورێكی بەفراوانیان لە خاكی كوردستان داگیركردووە و رێگەخۆشكەرن بۆ داگیركەران تا كوردستان بكەنە ئامانجی فرۆكە و بۆردومانەكانیان ، لەلایەكی تریشەوە هەمان نیشتیمانفرۆش وخائینانە، چاوساغ و رێنیشاندەری داگیركەرانن زانیاری گرنگی ئاسایشی نەتەوەیمان رادەستی دوژمنان دەكەن یا لەرێگەی تۆمەتبەخشین و چەواشەكارییەوە هەستێكی بێ‌ ئینتیمایی لە نێو ناخی كوردستان دروست بكەن ، ئەوەیش گەورەترین ناپاكیی و دوژمنكارییە بەرانبەر بە كورد و كوردستان .نابێت چاو لە ناپاكی و لە تاوانەكانیان بپۆشرێت و لێیان ببوورن، پێویستە قورسترین سزابدرێن، چونكە ئەم ناپاكانە زیانێكی زۆر گەوریەیان بە چارەنووسی ئەمـڕۆ و بە داهـاتووی كـورد و كوردستان گەیاندووە ناپاكانی نیشتمان كە خۆفرۆش و بەكرێگیراون، تەنانەت ئەو لایەن و داگیركەرانەش كە بە بەكرێان گرتوون و سیخـوڕی و نۆكەریان بۆ دەكەن.. ئەوانیش بە هیچوپووچ و بە بێنرخییان دەزانن.. رقیان لێیانە و بە چـاوێكی سووك و بێـڕێزییەوە لێیان دەڕوانـن.نیشتمان هەرگیز ئەم ناپاك و خۆفرۆش و سیخـوڕ و جـاش و بەكرێگیراوانە لە بیر ناكات، كە دەستێكەڵی دوژمنان و داگیركەرانی نیشتمان بوون..

بۆیە ئێمە دەبێت بزانین لە رابردوو دا زۆر شت لە سەر دەستی پارتی دروست بووە و بەرھەم ھاتووە ،وە لە ئایندەشدا شت گەلێکی گەورە بۆ کوردستان فەراھەم دەکات ،ھەرچەندە پارتی زۆر جار دەکەوێتە بەردەم شاڵاوی ترسنۆکانەی دوژمنانی بەڵام ئەو پشت ئەستور بە لایەنگرانی خۆی ،باکی لە ھیچ دوژمنێک نەبووە و ناشبێت و لە ئامانجە گەورە و نەتەوەییەکانی بەردەوامەو ھەمیشە لە سەرکەوتن دایە ، ئەمە بۆتە ھۆی ئەوەی کە بۆ زۆر لایەن رون بێتەوە، کە ھیچ ھێزێک نیە و ناتوانێت پارتی لە ناو ببات .چوونکە پارتی خاوەن پێگەیەکی فراوانی جەماوەری یە .بۆیە پارتی بوون شەرەفێکی گەورەیە .

Top