چۆنێتیی دەستنیشانكردنی رەنگی پشت چاو

چۆنێتیی دەستنیشانكردنی رەنگی پشت چاو

هەر ماكیاژێك پێویستی بە كۆمەڵێك رەنگ هەیە، تا ببێتە مۆدێكی سەرنجڕاكێش و ناوازە لە سەر روخسار ، بە تایبەت رەنگی پشت چاوەكان، چونكە بە رووكەشی جوانیی ماكیاژ دادەنرێت، كاتێك رەنگی پشت چاوەكانت رەنگێكی جوان بێت و لە رەنگە زیندووەكان بێت، واتە ئەو رەنگانەی بەرەو خوارووی رەنگی شینی ئاوی و رەنگی پەمەیی و وەنەوشەیی و بێجی بێت، یان رەنگەكانی دیكەش كە تۆخ و زەقن، گرنگە رەنگی پشت چاو لەسەر بنەمای رەنگی جل و چاو و كاتی ماكیاژەكە بەند بێت، واتە كاتێك جلێكی رەنگ شینت لەبەر دەبێت، نابێت هەموو ماكیاژەكەت لە رەنگی شین بێت، ئەوكاتە دەتوانیت پشت چاوێكی قاوەیی یان، سوور، یان بێجیی كاڵ لە پشت چاو بدەیت. سەبارەت بە رەنگی چاویش، پێویستە رەنگی چاو و پشت چاو، هاورەنگ، یان رەنگەكانیان نزیكی یەكتر بن، هەندێ جاریش دەكرێت رەنگێكی دیكەی جیاواز لە رەنگی چاوت بۆ پشت چاوت تەرخان بكەیت، هەڵبژاردنی رەنگ بۆ پشت چاو، بەندە بەو كاتەی ماكیاژی پشت چاوەكەت دەكەیت، واتە ناكرێت بەیانیان رەنگی پشت چاو بریقەدار و زەق بێت، هەروەها رەنگی كز و هێمنیش ناكرێت لە ئێواران و یاد و بۆنەی شەواندا لێ بدرێت، واچاكە رەنگی كراوە لە رۆژدا و، رەنگە بریقەدارەكانیش سەر لە ئێوارە و شەوان لە پشت چاو بدەیت.

 

Top