پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئه‌م وه‌رزه نه‌یتوانى خۆى بگه‌ینێته ریزى یانه پله نایابه‌كانى عێراقی سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته بكات له خوله‌كه، یانه‌ى پێشمه‌رگه پێشووتر له خولى نایابى عێراقی یارى كردوه و ئه‌زموونى باشى هه‌بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى به‌شدارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه به‌ده‌ستى به‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه له‌م باره‌شه‌وه هه‌رێم كه‌لاری یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و وه‌رزه‌مان وه‌كو پێویست نه‌بووه، ده‌بوایه زۆر باشتر بین له یارییه‌كان ئاستى باشمان پێشكه‌ش ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانمان وه‌كو خۆى نه‌بووه و هێرشبه‌ره‌كانمان وه‌كو پێویست گۆڵیان تۆمارنه‌كردوه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووینه، له سه‌ره‌تاى خوله‌كه‌شه‌وه تیپه‌كه وه‌كو پێویست ئاماده نه‌كرابوو ده‌رفه‌تى یارى دۆستانه‌شمان نه‌بووه، به‌ڵام له یارییه‌كان ئاستمان باشبوو به‌س چانس یاوه‌رمان نه‌بوو، گوتیشى : كۆمه‌له‌كه‌ى ئێمه كۆمه‌ڵه‌یه‌كى ئاگرین و به‌هێز بوو زۆربه‌ى یانه‌كان له رابردوودا له خولى پله نایابى عێراق بووینه، جگه له‌وه‌ش یاریزانى پیشه‌گه‌ر و زۆر باشیان هێناوه و مه‌سروفی زۆریان كردبوو، ئێمه وه‌كو ئه‌وان به‌م شێوه‌یه نه‌بووین له چاو ئه‌وان كه ئه‌و مه‌سروفه زۆره بكه‌ین هه‌ر چه‌نده به‌ده‌ریش نه‌بووین له هێنانى یاریزان و مه‌سروفات، گوتیشى: ئه‌م وه‌رزه ئێمه ته‌نیا بۆ مانه‌وه له خوله‌كه به‌شداربووین و ئیداره‌ى یانه‌كه‌ش داواى مانه‌وه‌مان له خوله‌كه گرنگه و كێبركێیش بكه‌ین باشتره، جگه له‌وه‌ش وه‌كو ئاماده‌كارى بێت بۆ وه‌رزى نوێ خوله‌كه‌ش ده‌ست نیشان كردنى پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه‌ش بۆ وه‌رزی نوێ خولى نایابى كوردستان، ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا مانه‌وه‌مان به‌ده‌ستهێنا له خولى پله یه‌كى عێراقی.
كارزان كانه‌بی