چۆن بەرەنگاری شەپۆلێكی نوێی كۆڤید19 دەبینەوە؟

چۆن بەرەنگاری شەپۆلێكی نوێی كۆڤید19 دەبینەوە؟

 

لەگەڵ پێشبینیكردنی هاتنی شەپۆلی سێیەمی كۆڤید19 دا، پسپۆڕانی پەتاكان هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەیان دەستنیشان كردووە، بە رای پسپۆڕانی تەندروستی، چوار هۆكار رۆڵیان لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆڤید19 هەیە، لەكاتی سەرهەڵدانی شەپۆلی سێیەمدا، كە بریتین لە: كات و ماوەی دەستپێكی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس، پابەندنەبوونی خەڵك بە دووریی كۆمەڵایەتی، جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسەكە، لەگەڵ ئاستی بەرگریی لەش لە كۆی دانیشتوواندا. هەنگاوەكانی رێگرتن و خۆپاراستن لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆڵی سێیەمی كۆڤید19 زۆر جیاواز نین لە هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە شەپۆڵی یەكەم و دووەمی پەتای كۆڤید و، بریتین لە: بەستنی ماسكی كوالێتی باش بە دروستی، یان دوو ماسك لەسەر یەكتر Double masking، بۆنموونە: بەستنی ماسكی لۆكەیی ئینجا ماسكی نەشتەرگەری، پابەندبوون بە دووریی كۆمەڵایەتی و دووركەوتنەوە لە كۆبوونەوە و شوێنی قەرەباڵغ لە دەرەوەی ماڵدا، تەنیا لە كاتی زۆر پێویست نەبێت، بەستنی ماسك و پاراستنی دووریی كۆمەڵایەتی تەنانەت لە ناو ماڵیشدا، دابینكردنی هەواگۆڕی باش لە ژوورەكاندا، هاوكات لەگەڵ كردنەوەی پەنجەرەكان بە مەبەستی هێشتنەوەی هەواگۆڕكێی بەردەوام، پاراستنی پاكوخاوێنیی دەستەكان بە زوو شووشتن، بە ئاو و سابوون، یان بەكارهێنانی گیراوەی پاككەرەوەی دەست Hand sanitizer، هاوكات لەگەڵ دووركەوتنەوە لە بەركەوتنی دەستەكان بە دەم و لووت و چاو.

Top