سەرۆکی حکومەتی کوردستان هاوکاری زیقار دەکات سەبارەت بە ئاگرکەتنەوەی نەخۆشخانەکەی

سەرۆکی حکومەتی کوردستان هاوکاری زیقار دەکات سەبارەت بە ئاگرکەتنەوەی نەخۆشخانەکەی

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە هاوخەمی خۆی راگەیاند سەبارەت بە کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی زیقار، کە لەو کارەساتە نزیکەی (٧٠) قوربانی لێکەوتەوە، کە دەڵێن بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجین بووە، لەبەرئەوە هەموو هاوکاریی و ئاسانکاریەکی بۆیان خستەڕوو لەرێگەی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ناردنی بڕی (٢٦) تەن لە ئۆکسجین و پێداویستییە پزیشکییەکانی دیکەی کە پێویستە بۆ تەندروستی زیقار رەوانەکردو لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت ئامادەن هاوکاری و یارمەتییان بدەن.

Top