سامسۆنگ چارەسەرکەری نوێ ئاشکرا دەکات بۆ باشترکردنی نەوەی داهاتووی تۆڕی رادیۆیی5G

سامسۆنگ چارەسەرکەری نوێ ئاشکرا دەکات بۆ باشترکردنی نەوەی داهاتووی تۆڕی رادیۆیی5G

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان کۆمەڵێک چارەسەرکەری نوێی ڕاگەیاند کەبۆ چارەسەرەکانی نەوەی داهاتووی نەوەی پێنجەمی کۆمپانیاکە زیاد دەبن. چارەسەرکەرە نوێیەکان گونجاون لەگەڵ مۆدێلی(16) ی نوێ لە پڕۆژەی هاوبەشی نەوەی سێیەم (GPP3) لە بازنەی شەپۆلی میلیمەتری کۆکراوەی لەرەلەریڕادیۆیی (RFIC) لە نەوەی سێیەم، و مۆدێمێکی سیستەمیچارەسەرکەرینەوەی دووەم (SoC)، وچارەسەرکەری کۆکراوە(RFIC) بۆ بەشی پێشەوەی دیجیتاڵیDFE)). نوێترین چارەسەرکەری کۆمپانیاکە بەرهەمەکانی5G ی نەوەی داهاتووی سامسۆنگ کارپێدەکات، لەوانەیەکەکانی نەوەی داهاتووی نەوەی پێنجەم لە"کۆمپاکتماکرۆ  Compact Macro" ، و ئامێری فرە پۆرت چاپکراوMIMO و مەودای لەرەلەرەی بنەڕەتیbaseband، کە هەموو ئەمانە ساڵی داهاتوو 2022 لە ئاستی بازرگانی بەردەست دەبن.

چارەسەرکەرە نوێیەکان لەبۆنەیەکی ئۆنڵاینی کۆمپانیاکەدا بە ناونیشانی"تۆڕەکانی سامسۆنگ: پێناسەیەکی نوێ" ڕاگەیەندرا لەوانە:

 بازنەی شەپۆلیمیلیمەتری کۆکراوەی لەرەلەریڕادیۆیی (RFIC) لە نەوەی سێیەم:

ئەم چارەسەرکەرە نوێیە دوای نەوەی پێشووی سامسۆنگ دێت لە هەمان بواردا.نەوەی یەکەم کە بۆیەکەم جار لە ساڵی 2017 دەرکەوت، وەک چارەسەرێکی5Gی بێتەلی پارێزراو (FWA) بۆ پشتگیری کردن لەیەکەمین خزمەتگوزاری برۆدباندی5Gبۆ بەکارهێنانی ناوماڵ لە سەرانسەری جیهان لەئەمریکا بەکارهات. و دوای دوو ساڵ،نەوەی دووەم پشتگیری یەکەکانی"کۆمپاکت ماکرۆ" ی نەوەی پێنجەمی سامسۆنگیان کرد، کەیەکەم سیستەمی نوێی ڕادیۆیی سامسۆنگ بوو (NR) لەسەر ئاستی پیشەسازیەکەکە بە شەپۆلی میلیمەتری نەوەی پێنجەم دەوڵەمەند بوو، لەو کاتەوە بەشێوەیەکی فراوان لە ئەمریکادا بڵاوبۆتەوە.

نەوەی دووەمی مۆدێمی نەوەی پێنجەمی سیستەمی بنەمالەسەر چارەسەرکەر(SoC):

یەکەم چارەسەرکەری مۆدینەوەی پێنجەمی سامسۆنگ کە لە ساڵی 2019 دا ئاشکرا کرا، لەلایەنیەکەی مەودای بنەڕەتی basebandنوێی کۆمپانیاکە و یەکەی"کۆمپاکت ماکرۆ"وە پشتگیری لێدەکرا. و تا ئێستا زیاتر لە200،000 ئامێر لەو مۆدێمە بارکراوە.

ئەم چارەسەرکەرە نوێیە وا لەیەکەی مەودای بنەڕەتی سامسۆنگ دەکات کە توانای دوو هێندە بێت، لەپاڵ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ووزە بۆ نیوە لە هەر خانەیەک، بەبەراورد لەگەڵ نەوەی پێشوو. نەک هەر ئەوە، بەڵکو پشتیوانی هەردوو شەپۆڵی کەمتر لە 6 گێگاهێرتزو شەپۆڵی میلیمەتری دەکات ، واتە دروستکردنی پاکێجێک بۆ زیادکردنی کارایی هێز بۆنەوەی داهاتووی یەکەی "کۆمپاکت ماکرۆ"ی سامسۆنگ و ئامێری فرە پۆرتی چاپکراوMIMO، وکەمکردنەوەی  قەبارەی هەردوو چارەسەرەکە.

چارەسەرکەریلەرەلەری ڕادیۆیی کۆکراوە(RFIC) بۆبەشی پێشەوەیدیجیتاڵی (DFE):

سامسۆنگ لە ساڵی 2019 یەکەم چارەسەرکەری دیجیتاڵی/ئەنالۆگی پێشەوەی خۆی (DAFE) ناساند بۆ کارکردن وەک پێکهاتەی سەرەکی سیستمەکانی ڕادیۆیی نەوەی پێنجەم (لەوانەیەکەکانی نەوەی پێنجەم "کۆمپاکت ماکرۆ"ی سامسونگ)، بە گۆڕینی چارەسەری ئەنالۆگی بۆ  دیجیتاڵی و بەپێچەوانەوە، و پشتیوانیکردن لەلەرەلەری 28گێگاهێرتز و 39گێگاهێرتز.

ئەم چارەسەرکەرە نوێیە کردارەکانی لەرەلەرە ڕادیۆییەکان لەگەڵ کۆتایی پێشەوەی دیجیتاڵی هێڵی شەپۆلەکانی خوار 6 گێگاهێرتزو شەپۆلی میلیمەتری تێکەڵ دەکات. بەم تێکەڵ کردنە،ئەم چارەسەرکەرە نەک تەنها مەودای لەرەلەرە دوو ئەوەندە دەکات، بەڵکو قەبارەش کەم دەکاتەوە، و هێزی بەرهەم بۆ چارەسەرەکانی نەوەی داهاتووی سامسۆنگ زیاد دەکات، لەوانەیەکەی نەوەی پێنجەم"کۆمپاکت ماکرۆ" .

جونهی لی جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی بەشی توێژینەوەو گەشەپێدان لە بەڕێوەبردنی کارەکانی تۆڕی کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند: "ئەمچارەسەرکەرە تازە ئاشکراکراوانە دەبنە پێکهاتەیسەرەکی چارەسەرە پێشکەوتووەکانی نەوەی پێنجەم، ئەمانەش بە هەوڵی درێژخایەنی توێژینەوەو پەرەپێدان گەشەیانسەندووە بۆ هێشتنەوەی سامسۆنگ لەڕێبەری کاتێک باس لەپێشکەشکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووینەوەی پێنجەمدەکرێت.و وەکیەکێکلە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نیمچەگەیەنەری جیهان، ئێمە پابەند دەبین بە پەرەپێدانی نوێترین چارەسەرکەرەکان بۆ قۆناغی داهاتووی پەرەپێدانی تۆڕی نەوەی پێنجەم ، کە هاوتا دەبێت لەگەڵ ئەو تایبەتمەندیانەی کەبەکارهێنەرانی مۆبایل بۆ مانەوەیان لە پێشبڕکێکەدا بەدوایدا دەگەڕێن".

Top