مەسرور بارزانی .. پیاوە ئاوریشمییە پۆڵایینەکە ، بەسەر ئاڵنگارییەکاندا سەرکەوت و ئەستەمەکانی تێپەڕاند

مەسرور بارزانی .. پیاوە ئاوریشمییە پۆڵایینەکە ، بەسەر ئاڵنگارییەکاندا سەرکەوت و ئەستەمەکانی تێپەڕاند

 

دووساڵ بەر لە ئەمرۆ، کاتێ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتەکەی پێشکەش کرد بە بڕواو متمانەبەخۆ بوونەوە بڕگەکانی بەرنامەی کاری دەخوێندەوە ودڵنیایی ئەوەشی دەدا ، کە بەسەر ئاستەنگ و لەمپەرەکاندا زاڵ دەبێت .
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئان و ساتێکدا لەدایک بوو، لێکەوتەکانی 16ی ئۆکتۆبەر،شکستی هێرشبەرانیان لە پردێ وسحێلا، بەردەوامی لە بڕینی بودجەوموچە وشایستە داراییەکانی کوردستان هەر جارێ بە ئاین وئۆن و هەنجەتێکی بەغداوە ، پلان و ئەجندای هەمەجۆری دەرەکی و ناوخۆی دژە کورد
سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆنا کۆڤید 19 و تەشەنەسەندی هەموو ئەوانە کۆسپ و لەمپەرو ئاستەنگ بوون لەبەر دەم نەخشەو بەرنامەی چاکسازی و بوژاندنەوەی ژێر خانی ئابووریدا تا ئەو درووشمەی خودی سەرۆک وەزیران بەرنامەی کاری کابینەکەی لەوپێناوەدا دارشتبوو نەخشە رێگای گەیشتن بە(کوردستانێکی بەهێزتر) سەختی ودژواری کەمتربێ.
ئەوسا ، دووساڵ بەر لە ئەنڕۆ کاتێ مەسرور بارزانی کابینەی حکومەتەکەی راگەیاند ، بەرێزیان بەر لەهەمووان دەیزانی وهەستی پێکردبوو( نەخشەرێگای گەیشتن بە کوردستانێکی بەهێزتر) گوڵ ڕێژکراووراخراونییە بەفەرشی سوور، بەڵکو دژواری و ئاڵنگارییەکانی قۆناغەکە ، پلان و ئەجندا دژەکان هاوتەریبی نەخشە رێگایەکەی ئەون وتابکرێ و بۆیان بلوێ و برەخسێ ئەوانیش لەملمانێ و ڕووبەرووبوونەوەی دادەبن و دەبنە ئاستەنگ ولەمپەری هەمەجۆری بەردەمی .
بۆیە لەبەرامبەر ئەمەدا کەسان ولایەن هەبوون گرەویان لەسەرشکست ونشوشتی حکومەتەکەی وتەنانەت کەسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتەکەش دەکرد.
ئەوهەمووگرفت وتەنگژەوقەیرانی سیاسیی وئابوری ویداریی وئاسایشیی ومیدیای ئاراستەکراوەی لەەماوەی ئەو دووساڵەی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا هاتووبووتە پێش وبەگڕکەوتبوون گەر بیانژمێرین کەم نەبوون ، تا بتوانن تۆوی ڕق و کینە ودڵە ڕاوکێ و نیگەرانی ودووبەرەکی و دوو ئیدارەیی و نا ئارامی و تەنانەت ترس و تۆقاندنیش لە نێو ناخی یەک بەیکی تاکەکانی کۆمەڵگای کوردستانی دا بڕوێنن .
لە ماوەی ئەم دووساڵەدا ، ئەجندا دژ وناحەزەکان چما نەیکەن ..؟ چ کرێتییەک هەبوو پەیڕەویان نەکردبێ ..؟ هەربۆهیچ نەبووبێ ، تەنیا بۆناشیرین کردن و
ناوزڕاندنی کوردو حکومەتەکەی وناشیرین وناوزراندنی کابینەکە .
لە بەرامبەریشدا حیکمەت و وردبینی وئایندەبی و ڕوانین وڕامانی بەرپرسانەی سەرۆکی کابینەی نۆیەم هەموو ئەگەر و پێشهات و خەیاڵ پڵاوی و گرەوەکانی خاوەن ئەجنداکانی گۆڕەوشارکردەوە .
مەسرو بارزانی ، پیاوە ئاوریشمییە پۆڵایینەکە سەڵماندنی بۆئاوەدانکردنە وەی کوردستان و بوژاندنەوەی ئابووری ،بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی نەتەوەوئایین و ئاینزا ، بۆ دیموکراسیەت و رای بەرامبەر ، بۆ تەبایی ومافەکانی ژیانی موزایکی کوردستانی ڕوون و ڕەوانە ، ئاوریشمییە و خاوەن میتۆدۆدو هەڵگری کەلتوری باوباپران و رێبازی پارتی و بارزانییە ، ڕاشکاو راستگۆیە ، بوێروئازاو زرنگە ، پۆڵایینە بۆ گەندەڵی وقۆرغکاری و ناحەزونەیاریش وەک ژمارەیەکی سەنگین سەیری دەکا . بەڕادەیێ ،هەژاری شاعیر گوتەنی :
دوژمن لە زەبری دەتاسێ .. کێ هەیە بارزانی نەناسێ .
نهێنی سەرکەوتنی مەسرور بارزانی ، پیاوە ئاوریشمییە پۆڵاینەکە هەر لەوەدانییە وەک هەندێ لە چاودێران تەنیا وای دەبینن کە کوڕی گەورەی سەرۆک ورابەرو پێشمەرگەی کوردستان مەسعود بارزانی یە،ئەوخاڵە وئەوبۆچوونە گەرهۆکارێکی
بۆماوەیی و کەلتوری پێشینەی باوانیش بێ ، بەڵام کەسایەتی وهەڵکەوتوویی ئەوو ئەزموونی کاری سیاسیی ودبلۆماسیی و چاوکراوەیی و ژیری و بێوری خودی مەسرور بارزانی لە ئەرک و پۆستە ئیداری و سیاسیی و پاراستنی ئاسایشیی کوردستان لەسەردەمە سەختەکاندا ، گەواهی دەری ئەوراستییەن .
هەروا گەواهی ئەو سەرکەوتن و ئەو سەرکردایەتییە حەکیم و ژیرانەشی بۆ دەدەن
کە رابوردوویەکی بەرپرسانەی مەزنی هەبووە لە ئاست بەرپرسیارەتیدا بۆ پاراستنی سەرفرازی وشکۆ وبەرزراگرتنی ئیرادەی نەتەوەیی ونیشتیمانی گەلێکی ستەم دیدەی وەک گەلی کوردستاندا.
هەولێر 10-7-2021

 

Top