ئایا ڤاكسین پێویستە بۆ كەسانی تووشبوو بە كۆڤید19 لە رابردوودا؟

ئایا ڤاكسین پێویستە بۆ كەسانی تووشبوو بە كۆڤید19 لە رابردوودا؟

لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە كەسانی تووشبوو و چاكبووەوە لە كۆڤید 19، خاوەن هەمان ئاستی بەرگریی لەش، یان هەمان ئاستی پاراستن لە تووشبوون، كە لە پاش كوتانی تەواو (واتە دوو ژەم) بە ڤاكسینی كۆڤید لە لەشدا دروست دەبێت، بۆیە پێویست ناكات كە ڤاكسینی كۆڤید وەربگرن لەوكاتەی كە لەوانەیە سوودێكی ئەوتۆ لە وەرگرتنی نەبینن، چونكە پاش تووشبوون و چاكبوونەوە بەرگریی سرووشتیی لەشیان هەیە، لەگەڵ ئەمەشدا، هێشتا هەندێك لە پسپۆڕانی تەندروستی پێیان باشە كە كەسانی تووشبوو و چاكبووەوە لە كۆڤید19، یەك ژەمی ڤاكسینی كۆڤید وەربگرن. تووشبوون و هەوكردن بە كۆڤید 19 لە كەسانی تەندروستدا دەبێتە ئەگەری پەیدابوونی ئاستێكی باشی بەرگریی سرووشتیی لەش بەرانبەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە هیچی كەمتر نییە لەو بەرگرییەی كە لە ئەنجامی كوتانی تەواو بە ڤاكسینی كۆڤید پەیدا دەبێت، هەر بۆیە ئەو كەسانەی كە لە رابردوودا تووشی كۆڤید19 نەبوون، پێویستە كە ڤاكسین وەربگرن. بە پێی توێژنەوەكان ئەو كەسانەی كە ئەگەری تووشبوونیان بە كۆڤید19زۆر كەمە، دەكەونە ناو سێ گرووپەوە، یەكەم: ئەو كەسانەی كە لە رابردوودا تووشی كۆڤید19 بوون و چاكبوونەتەوە، دووەم: ئەو كەسانەی كە لە رابردوودا تووشی كۆڤید19 بوون و چاكبوونەتەوە و ڤاكسینی كۆڤیدیان وەرگرتووە، سێیەم: ئەو كەسانەی كە هەرگیز تووشی كۆڤید 19 نەبوون، بەڵام ژەمەكانی ڤاكسینیان بە تەواوی وەرگرتووە

Top