دینا جیاوازی تەمەنی خۆی و هاوسەرەكەی ئاشكرا كرد

دینا جیاوازی تەمەنی خۆی و هاوسەرەكەی ئاشكرا كرد

خانمە گۆرانیبێژی كورد(دینا) لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا بووە میوانی یەكێك لە كەناڵە عەرەبییەكان و لەگەڵ پێشكەشكار(نزار ئەلفارس) چەند زانیارییەكی نوێی خستەڕوو و باسی لە پەیوەندی كارەكان و ژیانی تایبەتی خۆی كرد .

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری پێشكەشكارەكە كە كێ لە عێراق بە پلە یەك دەركەوتووە لە نێو خانمانی هونەرمەند, وەڵامی دینا بەو شێوەیە دەبێت كە ناكرێ تەنها بە گۆرانیەك یان دوو گۆرانی ڤیو بكرێتە پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی هونەرمەند, بۆیە دینا لە نێوان دوو خانمە هونەرمەند(شەزا حەسوون) هەڵدەبژێرێت, هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە شەزا حەسوون پلەي یەكەمی لە پێشبڕكێیەكی دەنگی(ستار ئەكادیمی) بەدەستهێناوەو لە هەموو وڵاتە عەرەبییەكان هەواداری هەیەو خاوەنی ژمارەیەكی زۆری گۆرانییە .

هەر لە میانی ئەم بەرنامەیەوە سەبارەت بە ژیانی تایبەتی خۆی دینا ڕایگەیاند كە(بەهرام یەزدانپەنا)ی هاوسەری كاری فۆتۆگرافەری دەكات و لە هەمان كاتدا فەرمانبەرە, هەروەها سەبارەت بە پرسیاری جیاوازی تەمەن دینا گوتی كە جیاوزییەكەیان 3 ساڵەو گەورەترە لە بەهرام, لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا دینا ئاماژەی بەوەدا كە سەرەتا كاتی هاوسەرگیریی بۆ یەكەمجاری دەچێتە ئێران و كەسوكاری (بەهرام) دەبێت, هەروەها باسی لە خۆشحاڵی و پێشوازیی گەرمی كەسوكاری بەهرام كرد .

سەبارەت بە بەرهەمی نوێی گۆرانی, لە كۆتا بەشی قسەكانیدا دینا سوپرایزێكی ڕاگەیاندو گوتی كە بۆ جەژن بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوەو ستایڵەكەی وەك هەمیشە بە جلی ڕەسەنی كوردی دەبێت .

ئاسۆ كاكەیی

Top