دەستەی ژینگە و بەشێك لە كار و چالاكییەكانی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2021

دەستەی ژینگە و بەشێك لە كار و چالاكییەكانی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2021

 

 

بە مەبەستی ئاشنابوونی خوێنەرانی بەڕێز، بە بەشێك لە كار و چالاكییەكانی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2021 ی دەستەی ژینگە، لێرەدا تەنیا ئەم كارانە دەخەینەڕوو، كە نووسینگەی سەرۆكی دەستەی ژینگە ئەنجامی داون، نەك تەواوی كارەكانی فەرمانگەكانی ژینگە، كە ئەمەیان لە دەرفەتێكی دیكەدا دەخەینەڕوو.

1- ئەنجامدانی كۆبوونەوەی وەرز لەگەڵ بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكانی هەولێر.

2- ئەنجامدانی دووەم كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پاراستن و، چاككردنی ژینگە تەخانكردنی تەوەری سەرەكی، بۆ ئەرك و ڕۆڵی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە پاراستنی ژینگەدا.

3- پێكهێنانی بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە.

4- كۆبوونەوە لەگەڵ كۆمپانیاكانی یەكەی چارەسەری ئاوەڕۆ، بۆ چارەسەری كێشەكانیان و جۆری پەیوەندییان لەگەڵ دەستەی ژینگەدا.

5- ئەنجامدانی سێیەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاراستن و چاككردنی ژینگە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتەكان و بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكان.

6- پێشوازیكردن لە خاتوو (لیزا بۆدۆڵنی) سەرۆكی یەكەی ئابووری، لە كونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر.

7- بەشداربوون لە هەڵمەتی نەمام چاندن، لە باخچەی خانزاد، بۆ گیانی ئەو پزیشك و كارمەندانەی تەندروستی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دواییان كردبوو.

8- سەردانیكردنی بەشی زانستەكانی ژینگەم لە كۆلێژی زانستی سەر بەزانكۆی سەڵاحەددین و، پێشكەشكردنی سیمینارێك بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم.

9- بەشداربوون لە ڤیدیۆ كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ژینگەدۆستیی. كە زیاتر لە 200 كەس تێیدا بەشدار بوون.

10- پێشوازییكردن لە سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێم، بۆ هەماهەنگیی نێوان دەستەی ژینگەو ئامار.

11- پێكهێنانی بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینمان لە 16 ڕێكخراو.

12- نووسراومان بۆ بۆردی وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف كرد، بۆ باسكردن لە ئادابی سەیران و نەورۆز.

13- تۆماركردنی پەیامێكی سێ خولەكی، بۆ یادی نەورۆز و سەیران و گەشت بە ڕێكاری ژینگەییانە.

14- تۆماركردنی پەیامێكی دوو خولەكی بۆ یادی هەڵەبجە و، كردنەوەی فەرمانگەی ژینگە لە هەڵەبجە.

15- كردنەوەی پڕۆژەی (هەناسەیەك لەئاسمان) بۆ دانانی 50 هێلانە و شوێنی دان و ئاو، بۆ باڵندەكان لە پاركدا.

16- كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ زۆربەی كەناڵەكانی كوردستان، لەبارەی ڕێنماییە ژینگەییەكانی گەشتوگوزارەوە.

17- بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك بە بۆنەی (رۆژی جیهانیی ئاو)ـەوە.

18- بەشداربوون لە ئازادكردنی پۆلێك باڵندەی (بووكەسوورە و شیلانە)ی كێوی لە هەولێر.

19- سەردانیكردن بۆ لای وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بۆ باسكردنی میكانیزمی خاوێنكردنەوەی پاركەكان.

20- ڕێكخستنەوەی كاری نووسینگەكانی ئامادەكار و ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی كاریگەریی ژینگەیی، بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ حكومەت و، دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دەرچووانی بەشی زانستەكانی ژینگە.

21- واژۆكردنی فەرمانی دانانی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە پێشنیازكراو بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە واژۆی لەسەر كرد.

22- سەردانیكردنی بەڕێز بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكوومییەكان و، پێشنیازكردن بۆ ئەوەی لەكاتی تۆماركردنی ڕێكخراوە ژینگەییەكاندا، لەگەڵ دەستەی ژینگە هەماهەنگییان هەبێت.

23- بڵاوكردنەوەی پەیامی دەستەی ژینگە بەبۆنەی (22)ی نیسان ڕۆژی جیهانیی زەوی.

24- دیدار لەگەڵ كەناڵی (الحرە عراق) سەبارەت بە فراوانبوونی شار لەسەر حیسابی ژینگە.

25- سەردانیكردن بۆ ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لە حكومەتی هەرێم، بۆ باسی یەكسانیی كۆمەڵایەتی و، كردنەوەی یەكەی جێندەر لە دەستەی ژینگە.

26- سەردان بۆ لای بەڕێز وەزیری تەندروستیی هەرێم، بۆ باسی دانانی ئۆتۆكلەیڤ و پڕۆژەی سەوزكردنی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان.

27- دیدار لەگەڵ سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی گێڕانەوەی ئامادەكردنی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی كاریگەریی ژینگەیی، بۆ دەستە و فەرمانگەكان.

28-سەردانیكردنی (ئانۆ جەوهەر) وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، بۆ پێكهێنانی لێژنەیەك لە نێوان دەستەی ژینگە و وەزارەتی ڕۆشنبیری و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ باسی تاوەر و ئەنتێنەكان.

29- ناردنی نووسراو بۆ فەرمانگەكانی ژینگە، بۆ دیاركردنی ڕۆژی ژینگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.

30- ئامادەبوون لە دووەم كۆبوونەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی، كە بە سەرپەرشتیی بەڕێز جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی وەزیری كشتوكاڵ و پارێزگارەكان و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆكان و، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كەشناسی و، نوێنەری وەزارەتی شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بوو.

31- بەشداربوون لە وۆركشۆپی پێداچوونەوەی بەڵگەنامەی بەشدارییە نیشتمانییەكانی عێراق، لەبارەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، كە وەك بەڵگەنامەیەكی هاوبەشی حكومەتی ئیتتیحادی و حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفڕانسی جیهانیی كەشوهەوا، كە لە ئەمساڵدا لە گلاسكۆی بەریتانیا دەبەسترێت.

32- بەشداربوون وەك نوێنەری هەرێمی كوردستان لە مێزگردی تایبەت بە گۆڕانكاریی كەشوهەوا، بە ئامادەبوونی سەرۆكی نووسینگەی هەرێمایەتیی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان و، وەكیلی هونەریی وەزارەتی ژینگەی عێراق و، وەكیلی ئیداریی وەزارەتی ژینگەی عێراق.

33- بەشداربوون وەك نوێنەری هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفڕانسی كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان، لە بارەی گۆڕانكاریی كەشوهەوا، لەگەڵ سەرۆكی نووسینگەی هەرێمایەتیی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان و، وەكیلی هونەریی وەزارەتی ژینگەی عێراق و، وەكیلی ئیداریی وەزارەتی ژینگەی عێراق.

34- تۆماركردنی بەرنامەیەكی 50 خولەكی، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگەوە، لە كەناڵی كوردستان تیڤی.

35- تۆماركردنی بەرنامەیەكی 25 خولەكی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگەوە، بۆ پەیجی دەستەی ژینگە.

36- كۆبوونەوە لەگەڵ بەشی یاسایی دەستەی ژینگە، بۆ هەمواركردنی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2010 ی دەستە.

37- پێشوازیكردن لە (ئاراكاوا میكیهیرۆ) كونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان.

38- پێشوازی كردن لە فیدراسیۆنی شاخەوانانی كوردستان و، باسكردن لە چەمكی شاخەوانی و ژینگەپارێزی.

39- سەردانیكردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، بۆ باسكردن لە ڕۆڵی كەرتی تایبەتی كوردستان، لەو هەلی كار و پڕۆژانەی كە لە داهاتوودا ڕوو لە كوردستان دەكەن، وەك شایستەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی بەڵگەنامەی بەشدارییە نیشتمانییەكانی عێراق، كە هەرسێ لایەنی (نوێنەری بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان) لە ڕۆژی 3/6/2021 پەسەندمان كرد، بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و، لە وێشەوە بۆ سكرتاریەتی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوای نەتەوە یەكگرتووەكان.

40- ئامادەكردنی دواشێوەی هەمواركردنی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2010 ی دەستەی ژینگە و، ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندكردنی و، ناردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان.

41- پێشكەشكردنی باسێكی ژینگەیی لە وۆركشۆپی میدیاكاری ژینگەیی بۆ نوێنەرانی كەناڵەكان و سۆشیال میدیا.

42- ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئاسایی چوارەمی ئەنجومەنی پاراستن و ژینگەی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی ژینگەی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی لێژنەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوای هەرێم، سكرتێری ئەنجومەن، نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، بەڕێوەبەرانی فەرمانگەی ژینگەی هەرێم و، سەرۆكانی بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكانی كوردستان.

كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە تیشك خستنە سەر ئەنجامەكانی وۆركشۆپی سێ ڕۆژەی پێداچوونەوەی بەڵگەنامەی بەشدارییە نیشتمانییەكانی عێراق، لەبارەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، كە بە ئامادەبوونی دكتۆرە زینە عەلی سەرۆكی نووسینگەی هەرێمایەتیی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان، دكتۆر جاسم ئەلفەلاحی وەكیلی هونەری وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، دكتۆر كامەران عەلی وەكیلی ئیداریی وەزارەتی ژینگەی عێراق، ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان، وەكیلی وەزارەتی زۆربەی وەزارەتەكانی عێراق، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، كە تیایدا دوا ڕەشنووسی بەڵگەنامەی هاوبەشی حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادە كرا، بە ناوی بەڵگەنامەی بەشدارییە نیشتمانییەكان، كە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كراوە بۆ پەسەندكردنی و، پاشان ناردنی بۆ سكرتاریەتی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوای سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان.

بڕیاریش وایە دواتر لەبەر ڕۆشنایی پابەندبوونی عێراق و هەرێمی كوردستان بە بەڵگەنامەی بەشدارییە نیشتمانییەكان، ئەرك و مافی هەر وەزارەت و دەستەیەكی هاوبەش لە پڕۆسەی كەمكردنەوەی گازەكانی دروستكاری قەتیسبوونی گەرماو، چۆنیەتیی خۆگونجاندن لەگەڵ ئاسەواری گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، دیار بكرێت.

43- لێدوان لە پەخشی ڕاستەوخۆی نێو هەوڵەكان بۆ كەناڵی كوردستان 24 سەبارەت بە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پاراستن و ژینگەی هەرێمی كوردستان.

44- ڕوونكردنەوەی ڕواڵەتە ژینگەییەكانی ئاسەواری گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، وەك كەمیی باران و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و كەمبوونەوەی ڕێژەی سەوزایی و زیادبوونی ڕەشەبای خۆڵاوی، بۆ كەناڵەكانی گەلی كوردستان و كەناڵی كەركووك.

45- لێدوان بۆ كەناڵی ژیان سەبارەت بە سندوقی سەوزی كەشوهەوا و ماف و ئەركەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، لە پای پابەندبوون بە بڕگە و خاڵەكانی نێو بەڵگەنامەی بەشدارییە نیشتمانییەكان.

46- دیداری تەلەفزیۆنی لەگەڵ كەناڵی ئاسمانیی پەیام، بۆ شیكردنەوەی بەڵگەنامەی بەشدارییە نیشتمانییەكان، كە دوا ڕەشنووسی بەڵگەنامەكە بە هاوبەشی لە نێوان وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق و دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان و، ئامادەبوونی سەرۆكی نووسینگەی هەرێمایەتیی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان پەسەند كرا.

47- سەردانی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی دەستە ڕۆڵی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاند، وەك پاڵپشتێكی هەمیشەیی بۆ ژینگە لە بوارەكانی دارستان و بایەخدان بەسەرچاوە ئاوییەكان.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لەو بابەتانە كرا، كە هاوبەشن لە پرۆژەكاندا، وەك سیفەتی زەوییەكانی پرۆژەكان، گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و پاراستنی زیندە جۆرەكان.

48- بەردەوامیی كۆبوونەوەی هەفتانەی دیوانی دەستە و، كۆبوونەوەی مانگانەی ئەنجومەنی دەستەو، كۆبوونەوەی دوو مانگ جارێكی ئەنجومەنی ژینگە.

 

Top