پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی یوری نەبیێڤ

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی یوری نەبیێڤ

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی سیاسی و كولتووریی كوردی ڕووسیا و جێگری فدراسیۆنی نێونەتەوەی كوردانی یەكێتیی سۆڤیێتی پێشوو و سەرۆكی ڕێكخراوی هاوكاری و تەبایی لەگەڵ گەلی كورد مامۆستا (یوری شامیل نەبیێڤ)ـمان پێ گەیشت كە بەهۆی نەخۆشیەوە لە شاری مۆسكۆ كۆچی دوایی كردووە. مامۆستا یوری نەبیێڤ كەسایەتییەكی دلسۆز و نەتەوەیی بوو كە ڕۆڵێكی بەرچاوی لە یەكێتی و تەبایی نێوان كوردان و بڵاوكردنەوەی كولتور و بیری نەتەوەیی هەبووە.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو یوری نەبیێڤ و جەماوەر و ڕێكخراو و چالاكوانانی كورد لە ڕووسیا و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و ڕۆحی خوالێخۆشبووش شاد بێت.

مەسعود بارزانی
6ـی تەمووزی 2021'

Top