سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی (ساماریتان پێرس )ی ئەمەریکی دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی (ساماریتان پێرس )ی ئەمەریکی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 5 ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیشوازی لە شاندێکی ڕیکخراوی خێرخوازیی ئەمەریکی ساماریتان پێرس کرد.
شاندەکە کورتەیەکی چالاکی و پڕۆژە خێرخوازییەکانی ڕێکخراوەکەیان خستەڕوو کە ماوەی چەند ساڵێکە کاری خێرخوازی و فریاگوزاری لە هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا ئەنجام دەدەن. ئاماژەشیان بەوەدا کە ڕێکخراوەکەیان بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی پڕۆژەکان لە هەرێمی کوردستان کە بە شانازییەوە بووەتە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە ناوچەکەدا و پەناگەیەکی ئارامیشە بۆ ئاوارە وپەنابەران .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاوکارییەکانی ڕێکخراوەکەی کرد کە لە کاتی جیاوازدا پڕۆژەی خێرخوازیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .

Top