ئەم دەرمانانە لە كاریگەریی ڤاكسینی كۆڤید كەم دەكەنەوە

ئەم دەرمانانە لە كاریگەریی ڤاكسینی كۆڤید كەم دەكەنەوە

نزیكەی 3%ی كەسانی ژێر 65 ساڵی تەمەن جۆرێك، یان زیاتر دەرمان وەردەگرن، كە سستمی بەرگریی لەش كزدەكەن، ئەم دەرمانانە لە كاریگەریی ڤاكسینی كۆڤید19 كەم دەكەنەوە. ئەو دەرمانانەی وەكو زیانی لابەلا ئاستی بەرگریی لەش دادەبەزێنن Immunosuppressive drugs، بەگشتی بریتین لە: دەرمانەكانی هەوكردنی رۆماتۆیدی جومگەكان، ئەو دەرمانانەی پاش گواستنەوەی ئەندامەكان Organ transplantation بەكار دێن، دەرمانەكانی چارەسەری كیمیایی Chemotherapy كە بۆ شێرپەنجە بەكار دێن، هەروەها دەرمانە ستیرۆیدییەكان، وەك: پریدنیسۆلۆن Prednisolone و دیكسۆن. پسپۆڕانی تەندروستی رێنمایی دەدەن، كە پێویستە نەخۆش كاتی وەرگرتنی دەرمان بگۆڕێت، هاوكات لەگەڵ پێدانی ژەمی بەرهێزكەری دیكەی ڤاكسین Booster dose، هەروەها پاش كوتان پێویستە لەسەر ئەم كەسانە كە بە توندی پابەند بن بە هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە كۆڤید19، وەك زوو شووشتنی دەستەكان و دووریی فیزیكی، یان كۆمەڵایەتی. ئەو دەرمانانەی ئاماژەمان پێ كردن، بۆ ناسین و كاردانەوە و بەرەنگاربوونەوەی كاریگەریی هەر مەترسییەك بۆ لەش، توانای سستمی بەرگریی لەش كەم دەكەنەوە، جەخت لەمەش كراوەتەوە كە ئەو كەسانەی ئەم جۆرە دەرمانانە بەكاردەهێنن، پێویستە كە ڤاكسینی كۆڤید وەربگرن.

 

Top