ئایا پاش كوتان پێویست بە تێستی كۆڤید19 دەكات؟

ئایا پاش كوتان پێویست بە تێستی كۆڤید19 دەكات؟

ئێستا ڤاكسینی كۆڤید بۆ هەموو كەسێك بەكاردێت، بەتایبەتی لە تەمەنی 18 ساڵ و بەسەرەوە، بەڵام گەلێك كەس دەپرسێت كە ئایا پشكنین بۆ كۆڤید19 پێویستە پاش كوتان، یان نا، بە رای پسپۆڕانی تەندروستی، پاش كوتان پێویست بە تێستی كۆڤید19 ناكات، تەنیا لە هەندێك حاڵەتی تایبەتدا نەبێت. رێنماییەكانی سەنتەری ئەمریكیی كۆنترۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان CDC جەخت دەكەنەوە، كە پاش كوتانی تەواو، واتە وەرگرتنی هەر دوو ژەمەكەی ڤاكسینی كۆڤید، نە پێویست بە پشكنین بۆ كۆڤید19 و نە پێویست بە كەرەنتین دەكات، تەنانەت ئەگەر نزیك بووبیتەوە لە كەسێكی تووشبوویش، تەنیا لە كاتی دەركەوتنی نیشانەكانی كۆڤید نەبێت، بەتایبەتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش و كۆكە و هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، لەو حاڵەتەدا پێویستمان بە تێستی كۆڤید19 دەبێت. تێستی كۆڤید19 پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید، تەنیا بۆ ئەو كارمەندانە پێویست دەكات كە لە بەندیخانە و خانەی نەوجەوانان، یان بەساڵاچوواندا كاردەكەن، هەروەها بۆ ستاف و كارمەندانی تەندروستی.

Top