بۆ سووككردنی كۆڤید19

بۆ سووككردنی كۆڤید19

 

  لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای كۆڤید19، توێژەران لە سەتاسەری جیهاندا بە دوای دۆزینەوەی چارەسەرن بۆ ئەم ڤایرۆسە كوشندەیە، بۆ ئەم مەبەستە گەلێك دەرمان تاقی كراونەتەوە، جگە لە بەردەستبوونی ڤاكسینی كۆڤید كە بەرگری دژ بە ڤایرۆسەكە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو پەیدا دەكات، تا ئێستا زانا و پسپۆڕان نەگەیشتوونەتە هیچ چارەسەرێكی تەواو. لە لایەكی دیكەوە، توێژەران بەردەوام خەریكی لێكۆڵینەوەن، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری كۆڤید19، بە شێوەیەكی كاریگەر و سەلامەت، بەتایبەتی چارەسەر بە مادە سرووشتییەكان، بۆنموونە: گرووپێكی توێژەران جەختیان كردۆتەوە كە یەكێك لە ئاوێتە پێكهێنەرەكانی چای سەوز، كاریگەریی زۆری دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، ئاوێتەكە بریتییە لە گالۆكاتێچین Gallocatechin، كە مادەیەكی دژەئۆكسانی بەهێزە و، لە گرووپی فینۆڵەكانە Phenols و، رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن و چارەسەركردنی كۆڤید19، ئەم ئاوێتەیە رێگا لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێت كە بچێتە ناو خانەكانی لەشەوە، لە رێگای وەرگرەكانی ACE2 كە زیاتر لە سییەكان و دڵ و گورچیلەدا هەن. چای سەوز یەكێكە لەو شلەمەنییە سرووشتییانەی كە بە ئاستێكی بەرز سیفەتی دژەهەوكردن Anti-inflammatory و دژەئۆكسانی تێدایە و، لە نیشانەكان و توندیی كۆڤید19 كەم دەكاتەوە.

 

Top