جنێڤەر چەند نهێنییەكی ژیانی خۆی دركاند

جنێڤەر چەند نهێنییەكی ژیانی خۆی دركاند

لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (People)ی ئەمریكی، خانمە ئەكتەری هۆڵیۆد جنیڤەر ئەنیستۆن چەند نهێنییەكی ژیانی تایبەتی خۆی ئاشكرا كرد، كە بۆ جەماوەرەكەی نامۆ بوون.

لە سەرەتای دیمانەكەدا جنێڤەر باسی لایەنی دەروونیی خۆی كرد و، ئاشكرای كرد كە چەند كۆرسێكی تایبەتی دەروونیی وەرگرتووە، بەڵام سەرەڕای ئەو بارودۆخە نالەبارەی كە پێشتر رووبەڕووی بۆتەوە، ئەو هەمیشە كەسێكی ئەرێنییە و بە گەشبینییەوە لە ژیان دەڕوانێت، چونكە لە ناخی خۆیدا هەست بە ئاشتی دەكات و، كەسانێكی باش لە دەوروبەریدا دەژین و هاوكاریی دەكەن، ئەمەش وای كردووە كە كارەكەی خۆیی زیاتر خۆش بوێت و خۆی بە كەسێكی بەختەوەر بزانێت.

جنێڤەر زیاتر دەڵێت: «تێگەیشتن و هۆشیاری بۆ هەر گرفتێك، هۆكارێكە بۆ ئەوەی خۆمان لە گرفتەكان رزگار بكەین و، چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە، من ماوەیەكی زۆر چارەسەرم وەرگرت، بەڵام چونكە كەسێكی ناسراوم، هەمیشە خەڵك بەشێوەیەكی نەرێنی باسی منیان دەكرد و، دەیانویست لە توانا و كەسایەتیم كەم بكەنەوە، بەڵام بە تێگەیشتن، توانیم مامەڵەیەكی درووست لەگەڵ ئەو بارودۆخانەدا بكەم».

سەبارەت بە هۆكاری گەشبینییەكەی ئەو خانمە هونەرمەندە گوتی: «من رۆژانە سەیری ئاوابوونی خۆر دەكەم، ئەمەش كارێكی سادەیەو، لە هەمان كاتدا هەست و نەستی مرۆڤ دەبزوێنێ و وزەیەكی ئەرێنیم پێ دەدات.

سەرچاوە: البوابە

Top