باسكاڵ واز ناهێنێت

باسكاڵ واز ناهێنێت

باسكاڵ مەشعەلانی گۆرانیبێژی لوبنانی رایگەیاندووە كە لە ئێستادا بە هیچ شێوەیەك بیر لە وازهێنان لە گۆرانیگوتن ناكاتەوە، بەڵكو هەوڵ دەدات كاری نوێتر و جوانتر پێشكەش بكات.

لە وڵامی پرسیارێكدا دەربارەی كاریگەریی تەمەن بەسەر كارە هونەرییەكانیدا، باسكاڵ گوتی: «تاكە هۆكار كە وام لێ بكات بیر لە وازهێنان و دووركەوتنەوە لە هونەر بكەمەوە، ئەوەیە كە بزانم ئیدی دەنگم گونجاو نییە بۆ گۆرانی و بە دڵی جەماوەر نەبێت، ئەو كاتە سنوورێك بۆ كاروانی هونەریی خۆم دادەنێم، بەڵام بە هیچ شێوەیەك تەمەن نابێتە هۆكار كە واز بهێنم، تا ئەو كاتەی دەنگم باشە و جەماوەر پێشوازی لە كارەكانم دەكەن، من بەردەوام دەبم و كاری نوێتر پێشكەش بە جەماوەرەكەم دەكەم».

بە پێچەوانەی زۆربەی هونەرمەندانی دیكە، باسكاڵ پێی وایە كە هونەر هیچی لێ نەسەندووە، بەڵكو ناوبانگ و پارەی پێ بەخشیوە، لە هەموویشی گرنگتر خۆشەویستیی خەڵكی پێ بەخشیوە، كە سەروەتێكی زۆر گرنگ و بەهادارە بۆ ئەو.

دەربارەی رۆڵی خانەوادەكەی لە كاروانی هونرییدا باسكسڵ دەڵێت: «بە درێژایی كات لە باوەشی خانەوادەكەمدا دەژیم و پارێزراوم، بەتایبەتی دایكم، كە هەمیشە پشتگیریم دەكات و رۆڵێكی سەرەكیی هەبووە لە كاروانی هونەریمدا و، تا ئێستاش دایكم هەموو كارەكانم رێك دەخات.

سەرچاوە: گولولی

Top