سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڕوسیا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڕوسیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی نوێی ڕوسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی روسیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ڕوسیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
باڵیۆزی ڕوسیا وێڕای ستایشکردنی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێم دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.

Top