سەرۆک نێچیرڤان بارزانى فەرمانى دامەزراندنى سێ پۆستى دادوەرى واژۆ دەکات

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى فەرمانى دامەزراندنى سێ پۆستى دادوەرى واژۆ دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/7/4 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فەرمانى دامەزراندنى سێ دادوەرى بۆ سێ پۆستى دادوەرى لە هەرێمى کوردستان واژۆ کرد کە بریتیبوون لە بەڕێزان دادوەر مەسعوود خدر مەحموود بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر. دادوەر غازى خەلیل تایە بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى دهۆک و دادوەر دارا محەمەد ئیبراهیم بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر.

پاشان لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى بەڕێز دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى بەوەکالەت، هەرسێ بەڕێزان سوێندى یاسایییان لەبەردەم بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا خوارد و سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.

Top