سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی نێردەی ڕاوێژکاریی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی نێردەی ڕاوێژکاریی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 30 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستۆف بویک سەرۆکی نێردەی ڕاوێژکاریی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد.

سەرۆکی نێردەی ڕاوێژکاریی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق ، تیشکی خستە سەر ئەرکەکانی نێردەکەی کە لە ساڵی 2017 ەوە لە عێراقن بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی ڕاوێژکاری لە بواری ئەمنی و ئەنجامدانی چاکسازی لە هێزەکانی ناوخۆدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە نێوان دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێردەی ڕاوێژکاریی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرا ، بەتایبەتی لە بواری ڕاهێنان و هاوکاریکردنی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و تیرۆر . هەروەها ئاماژە بە گرنگیی پێشخستنی ستراتیجیی ئەمنی کرا لە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی و ڕێگریکردن لە تووندڕەوی.

سەرۆکی حکومەت ئامادەیی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هەماهەنگیەکی پێویست لە گەڵ نێردەی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرکەکانیاندا.

Top