سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دەکات


ئەمڕۆ سێشەممە 29 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق بەگشتی و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ئوسترالی لە هەرێم و یارمەتیدانی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات کرا.
بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و زەمینەی خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ ناوچەکانیان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو .

Top