كەمپینێك بۆ منداڵانی توشبووانی شێرپەنجە ڕاگەیەندراو دینا و میرا بە كۆنسێرتێكی گۆرانی بەشدارن
كەمپینێك لەژێر ناونیشانی(پێكەوە هیوا دەبەخشین لەپێناو منداڵانی نووشبووی شێرپەنجە) ڕاگەیەندراو هەردوو گۆانیبێژی كورد(دینا)و(میرا) كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز دەكەن .
ڕۆژی پێنج شەممە 1/7/2021 لە شاری كەركوك, بە هاوبەشی ڕێكخراوی (كەركووك بۆ هەمووان) و (تایم سەنتەر مۆڵ) كەمپینێك بۆ منداڵانی توشبووانی شێرپەنجە ڕاگەیەندرا, هەروەها بەئامادەبوونی هەریەك لە گۆرانیبێژانی كورد(دینا) و (میرا) كۆنسێرتێكی گۆرانی بەڕێوە دەچێت .
ئەم كۆنسێرتە لە شاری كەركووك لە (تایم سەنتەر مۆڵ) بە ئامادەبوونی ژمارەیەك كەسایەتی دیاری شاری كەركووك ساز دەكرێت, هەروەها هاتن بۆ هەمووان دەبێت .
ئاسۆ كاكەیی