بە ڤیدیۆ..شنیار و ئامانج (سڵاو)یان بڵاو كردەوە

بە ڤیدیۆ..شنیار و ئامانج (سڵاو)یان بڵاو كردەوە

كچە گۆرانیبێژی كورد(شنیار نەجیب) و(ئامانج رەواندوزی)ی گۆرانیبێژی لاو, بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە .

(سڵاو) كە ناونیشانی نوێترین بەرهەمی هونەری ئەم دوو گۆرانیبێژەیە, ئەمڕۆ بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاوكرایەوە, تێكستەكەی لەلایەن(كاروخ رەواندوزی) نووسراوەتەوەو (ئافشین شوكری) مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە, هەروەها (بڵند سۆران) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە ئەنجامداوە .

(شنیار نەجیب) كە دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە لە بەشی میوزیك, بە گۆرانی سڵاو لەگەڵ (ئامانج) بوو بەخاوەنی دووەم دوێتی گۆرانی, مانگی ڕابردوو شنیار لە یەكێك لە پڕۆگرامە تەلەفزیۆنییەكان ڕایگەیاند كە پێشكەش كردنی گۆرانی لە ڵایف میوزیك قۆناغێك بوو بۆ زیاتر ئاشنابوون بە هەواداران و زیاتر نزیكبوونەوە لە كۆمەڵگا, بەڵام هەروەكو خۆی ئاماژەی پێدا لە ئێستادا هەوڵ دەدات زیاتر سەرنج بخاتە سەر هونەرەكەی بۆ ئەوەی ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانی تایبەت بە خۆی بەرهەم بهێنێت, هەروەها گوتی كە چیتر لایف میوزیك ئەنجام نادات و لە داهاتوودا كۆنسێرت و بەرهەمی خۆی پێشكەش بە هەوادارانی دەكات .

ئاسۆ كاكەیی

Top