دەركەوتنی محەمەد رەمەزان بەشێوەیەكی جیاوازو هێلی لوڤ كۆمێنتی هەیە
ئەكتەرو گۆرانیبێژی میسری (محەمەد ڕەمەزان) بەشێوەیەكی تەواو جیاواز دەردەكەوێت .
محەمەد ڕەمەزان لە پێگەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە لەگەڵ پڵنگێكی سپی دەركەوێت, ئەم كورتە ڤیدیۆیە كە لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر زیاد لە دوو ملیۆن بینەری هەبوو بەشێك لەبەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەگەرمی پێشوازیان لەم دەركەوتنەی محەمەد ڕەمەزان كرد, هەروەها ژمارەیەك ئەكتەرو گۆرانیبێژ خۆشحاڵیان دەربڕی و لەنێو كۆمێنتەكان خانمە گۆرانیبێژی كورد(هێلی لوڤ) بۆ محەمەد ڕەمەزان دەنووسێت(two tigers) واتا "دوو پڵنگ" .
شایەنی باسە..دوای ئەوەی هێلی لوڤ وێنەیەكی لە ئەنستگرام لەگەڵ محەمەد ڕەمەزان بڵاوكردەوە, لە مانگی ئاداری ئەمساڵ (هێلی لوڤ) ڤیدیۆ كلییپی(مشتاكلك)ی بە زمانی ئینگلیزی و بەشێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژی عێراقی (محەمەد سالم) بڵاوكردەوە, هەروەها لەچەند مانگی ڕابردوو دوای سەركەوتنی ئەم بەرهەمە لە دیمانەیەكیدا بۆ etعەرەبی سەبارەت بە كاری نوێ و گۆرانی دوێت لە داهاتوودا هێلی لوڤ ڕایگەیاند كە محەمەد ڕەمەزان هەڵدەبژێرێ .
ئاسۆ كاكەیی